شارپرێس:
ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك له‌دوای داوایه‌كی یاسایی دژ به كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كۆمپانیاكه 17 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وت.
دوابه‌دوای سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌هۆی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ وزاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، پشكی كۆمپانیاكه له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا 17 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وت.
له‌ئێستادا به‌های پشكه‌كانی مایكرۆسۆفت گه‌یشتوه‌ته 1.4 ترلیۆن دۆلار، به‌و زیانه‌ی له‌و پێنج خوله‌كه‌دا به‌ریكه‌وت، به‌های پشكه‌كانی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1 له‌ده‌ستدا.
گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت تایبه‌ت بوو به به‌هێزكردنی ژێرخانی هاوبه‌شی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و به‌ستنه‌وه‌یان پێكه‌وه له‌ڕێگه‌ی "هۆشمه‌ندیی ده‌ستكرده‌وه".
ڕ . ج