بازرگانیكردن بەمرۆڤ‌و فرۆشتنی ئەندامانی جەستە لە عێراق زیادیكردووە

عیراق

20/02/2020‌ 666 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی رایگەیاند، كە دیاردەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە عێراق ڕووی لە زیادبوون كردووە ، بۆ ئەوەش ژمارەیەك لە وڵاتان بە هێنانی كرێكاری بیانی بەشێوەیەكی نایاسایی بۆ عێراق تێوەگلاون، فرۆشتنی ئەندامانی جەستەش لەد یارترین تاوانەكانی پەیوەست بەو بازرگاییە هەژمار كراوە.

فازڵ غەرراوی ئەندامی كۆمسیۆنەكە لەلێدوانێكدا وتی: لەساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دا ٦٠٠ دۆسیەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە عێراق تۆمار كراون كە زۆرینەی قوربانییەكان ژنان و منداڵان و ئەوانە بوون كە لەلایەن باندە مافیاییە تاوانكارییەكانەوە بەخراپ كارهێنراون.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا غەرراوی وتیشی: بابەتی فرۆشتنی ئەندامانی جەستە لەدیارترین و بەربڵاوترین تاوانەكانی پەیوەست بە بازرگانیكردنە بە مرۆڤ لە عێراق، بەجۆرێك فرۆشتنی گورچیلە گەیشتووەتە ١٢ هەزار دۆلار ، دواتر بەكارهێنانی ژنان و منداڵان بۆ سواڵكردن و دواتر بەقاچاخهێنانی كرێكاری بیانی دێت.

بەقسەی ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق هەندێك لە وڵاتان لە بەقاچاخهێنانی كریكاری بیانی بۆ عێراق تێوەگلاون ئەویش لەڕێگای دەستگرتن بەسەر پاسپۆرتەكانیاندا و داخڵكردنیان بۆناو عێراق بەشێوەی نایاسایی و بەكارخستنیان بەپارەیەكی كەم و نەكردنی پشكنینی پزیشكی بۆیان تەنانەت ئاگادارنەكردنەوەی دەزگا ئەمنییەكانیش . 

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق هۆشداریداوە لەوەی دیاردەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ بۆتە تاوانێك، كە هەڕەشە لە ئاسایشی كۆمەڵگەیی لە عێراق دەكات ، بەتایبەت دوای تۆماركردنی ٦٠٠ دۆسیە لەساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دا . 

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی