ریاڵ مەدرید لەپێكانی هازارد نیگەرانە

وەرزش

25/02/2020‌ 130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێكانی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بەرپرسانی یانە مەدریدییەكەی نیگەران كردووە.

رۆژنامەی مۆندۆ ئاشكرایكرد، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانن لەپێكانی هازارد، بەهۆی ئەوەی جاری دووەمە لەسەر یەك تووشی پێكان دەبێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەرپرسانی یانەكە، تیمی پزیشكیان راسپاردووە، ئەگەر پێست بكات، نەشتەرگەری بۆ هازارد بكرێت، بۆ ئەوەی بەزوویی ئەو پێكانە تێپەرێنێت.

هازارد لەسەرەتای ئەم هەفتە لەیاری ریاڵ مەدریدو لیڤانتی لەخولی ئیسپانی تووشی پێكان بوو، كە بۆ دوو مانگ لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

هـ ـ ح