ئەمریكا ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی تاقیكردەوەو ئامادەیە

لە میدیاکانەوە

27/02/2020‌ 2989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: لوقمان غەفوو
رۆژی 25ی فێبریوەری كۆمپانیای دەرمانی (مۆدێرنا- ئای ئێن سی) ئیدارەی دۆناڵد ترامپ-ی ئاگاداركردەوە، كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ڤایرۆس ئامادەیە و لە سەر یەكەمین مرۆڤیش تاقیكراوەتەوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بۆیە چارەسەرەكە دەخاتە بازاڕەوە.

كۆمپانیای دەرمانی (مۆدێرنا-ئای ئێن سی)، بارەگای سەرەكی لەكەیمبریج لە ویلایەتی ماساتشوستسە، بۆ بایۆتەكنۆلۆژیا، كە كاری دۆزینەوەی دەرمانی نوێ و پێشخستنی دەرمانە و بەشی زۆری دەرمانەكانیشی لەجیهاندا بە كوالێتی بەرزی پلە یەك حساب كراوە وێرای گرانی لە نرخەكانیدا.

پێكەی ماركێتین ئینسدەر لەسەر زاری نوێنەری كۆمپانیاكەوە بڵاویكردەوە لەتواناماندایە لەقۆناغی یەكەمدا 30% ڤاكسینەكە زیادبكەین و بیخەینە بازارەوە وێرای ئەوەی دوو رۆژە پشكەكانی بازاری ئەمریكی لەدابەزیندایە، بۆیە دەشێت وەبەرهێنەران لەو قۆناغەدا قازانجێكی ئەوتۆ نەكەن، بەڵام بۆ رێگرتن لەتەشەنەسەندنی زیاتر لە جیهان پێویستە پەلە بكەین.

هەروەها تەلەفیزیۆنی سی بی ئێس لەگەڕی هەواڵەكانی رۆژی 26 فێبریوەری ئاشكرایكرد، كە كۆمپانیایەكە ترشی رێبی ناوكی ڤایرۆسەكەی پێشكەش بە چەند سەنتەرێكی توێژینەوەی زانستی ئەمریكی كردووە پاش 42 رۆژ ئینجا گەیشتوونەتە ئەوەی ئەنتی ڤایرۆسێكیان بدەنەوە و ڤاكسینێكی لێبەرهەم بهێنن. 

هەروەها وتیشی: "بەم هەواڵە كۆمپانیاكە پشكەكانی 2% لەبازارەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، چاوەڕواندەكرێت تا هەفتەی داهاتوو بەرهەمی ڤاكسینەكە بۆ 43% بەرزكاتەوە".

هاوكات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەی ئاشكراكردووە بەم هەنگاوەی كۆمپانیای مۆدێرنا، ژیانی جیهان لەدڵڕاوكێ رزگاردەكات، بەرپرسێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێیوایە، كە ڤاكسینەكەی كۆمپانیای مۆدێرنا باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

شانبەشانی جۆرێكی دیكە لە دەرمانی كۆمپانیای بایۆتەكنۆلۆژی گێلێد، كە كۆمپانیایەك لە چین بەرهەمی دەهێنێت و بڕیارە لەمانگی ئەپرل (نیسان) بكەوێتە بازاڕەوە.

هەروەها زە نیویۆرك تایمز ئاشكرایكرد ڤاكسینەكە ناوی زانستی (MRNA-1273) و لەلایەن كۆمپانیاكەوە ژمارەیەكی نێردراوە بۆ پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە هەستەوەریی و كوشندەكان لە شاری بێسێسدا لە ویلایەتی مێرێلاند. 

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە پەیمانگاكە باسی لەوەكردووە بۆ ناوخۆی ئەمریكا ڤاكسینەكە لەكۆتایی مانگی ئەپرل لەسەر 20 كەسی لەشساغ تاقیدەكرێتەوە بۆ دڵنیابوون لەسەلامەتی گیانی هاووڵاتیان‌و كاریگەری دژی نەخۆشییەكە. 

ئەوەشی نەشاردۆتەوە پێدانی ڤاكسینەكە و دڵنیابوون لە كاریگەری سێ مانگی دەوێت.

دكتۆر ئەنتۆنی فۆشی بەرێوەبەری پەیمانگاكە بە زە نیویۆك تایمز-ی راگەیاندووە، پێدانی ڤاكسینەكە و ئەنجامەكەی سێ مانگی دەوێت، هیچ شتێك لەوە خێراتر نابێت.

هەر دەوڵەتێكیش بیەوێت دەتوانێت بەكاریبهێنێت، چونكە لە تاقیگە سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

وێرای ئەوەی كاریگەری ڤایرۆسەكە ئاشكرا نییە، بەڵام كۆمپانیاكانی دنیا كێبڕكێیانە لەسەر كڕینی ڤاكسینەكە بۆ هاووڵاتییەكانیان، زە نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردووە، كە لە ئەمریكا یەكەم تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە لەسەر 45 گەشتیار بووە، كە لەناو كەشتی دایمۆند پرەنسس-ی گەشتیاری لەژاپۆن-ەوە بەرێكەوتبوو بۆ ئەمریكا. 

پاش ئەوەی چەند كەسێكیان تووشی نەخۆشییەكە بووبوون، جیاكرانەوە و لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت دانران و لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر ئامادەییان دەربڕیوە بۆ پێدانی ڤاكسینەكە. بەپێی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە هەستەوەریی و كوشندەكان لە ریژی 26 فێبریوەری لەوڵاتی چین-یش لەسەر چەند نەخۆشێك تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو بووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە ناوە زانستییەكەی (COVID-19) تا رۆژی 26ی فێبریوەری لەجیهاندا 81 هەزار و 260 كەس تووشی نەخۆشیەكە بوون و 2 هەزار و 770 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە، مردوون. 

ئەمە لەكاتێكدا لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا هەریەك لەكۆریای باشور و ئیتالیا و ئێران و ئەمریكا رێژەی تووشبوون زۆر زیادیكردووە. لە كۆریای باشور گەیشتۆتە 1261 كەس، لە ئیتالیا 374 كەس، لە ئێران 139 كەس، لە ئەمریكا 60 كەس.