كۆرۆنا 5 تریلیۆن دۆلار زیانی لەبازاڕەكانی جیهان داوە

ئابوری

29/02/2020‌ 425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
بەهۆی ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) پشكی بازارەكانی دنیا داڕمانی گەورەی بەخۆیەوە دیوە، ئەمە ئەو ترسەیە، كە ئابووریناسانی ئەمریكای دوو مانگە سەرقاڵكردووە. 

ئەم هەفتەیە بە خراپترین هەفتە دانراوە لە دوای قەیرانی ئابووری جیهان لە ساڵی 2008 ەوە، تێكڕاش زیانی تۆقێنەرەكە (COVID-19) بە 5 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بەپێی هەواڵێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی چاپی ئەوروپا، قەیران دەبینرێت و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ پێچەوانەكردنەوەی ئەو قەیرانە لەكاتێكدا بازاری سەرەكی ئەوروپا سەر لەبەیانی رۆژی 28ی فێبریوەری بە رێژەی %3 دابەزینی تری بەخۆیەوە بینی. 

هەموو چاوەكانیش لەسەر ئەمریكان، كە بتوانێت سەلامەتی بازاڕی جیهان راگرێت بە ناردنی قەواڵە داراییەكانی، كە ببێتە هۆیەك بۆ پاراستنی جیهان لەمكاتەدا.

ئومێد دەكرێت دەردەكە لەمانگی مارچ-دا كۆتایی بێت و چالاكی ئابووری بەخێرایی گەشەبكاتەوە بۆ سروشتی خۆی.

وۆل ستریت جۆرناڵ هەروەها نووسیویەتی: ئێستا گرەوەكە لەسەر ئەوەیە یەدەكی فیدرالی (دەستەیەكی بانكی فیدرالییە لەئەمریكا كارەكانی بانكی مەركەزی رێكدەخات و ساڵی 1913 دامەزراوە) لە نزیكترین كاتی مانگی داهاتوودا رێژەی نرخی سوودەكانی ئەمریكا كەمكاتەوە و چاودێری بانكە مەركەزییەكان بكات لەم نەخۆشی ئابورییەدا لەماوەی قەیرانەكە و لاوازبوونی جیهاندا.

جۆن لاو سەرۆكی پشكەكانی ئاسیا لە بانكی نێودەوڵەتی و بەرێوەبەری كۆمپانیای ئێس ئی ئای بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریكا بە ئێن بی سی نیوز-ی راگەیاند:" وەبەرهێنەران هەوڵدەدەن نرخەكان دیاریكەن لە خراپترین سیناریۆدا و ترسی گەورە ئەوەیە چی لە بازاری ئەمریكا روودەدات و بازاڕەكانی دەرەوەی ئاسیا روودەدەن".

لەناوبردنی هاتووچۆكردنی نێودەوڵەتی لەنێوان وڵاتاندا، زیاتركردنی بەربەستەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و داخستنی قوتابخانە و زانكۆكان تەنگی بەئابوری جیهان هەڵچنیوە.

بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس، كە چین سەرچاوەكەیەتی، بازارەكانی دنیا زیانی گەورەیان بەركەوتووە، لەكاتێكدا تا رۆژی 28ی فێبریوەری نەخۆشییەكە لە جیهاندا 84 هەزار و 112 كەس تووشی بووە و 2 هەزار و 876 كەسیش مردوون.