كومان بەرشەلۆنە بێ‌ هیوا دەكات

وەرزش

18/03/2020‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی جەختیكردەوە، كە مەرجێك لەگرێبەستەكەی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی هۆڵەندی هەیەو بەو هۆیەشەوە ناتوانێت روو لەیانەی بەرشەلۆنە بكات.

كومان رایگەیاندووە، كە دەبێت تا دوای پاڵەوانییەتی یرۆی داهاتوو، كە ساڵی 2021 بەرێوەدەچێت بەردەوام بێت لەئەركەكەی.

هەروەها رایگەیاندووە، بەو هۆیەوە ناتوانێت پابەندی هیچ گرێبەسێكی تر بێت، ئەگەر ئەو گرێبەستە لەلایەن بەرشەلۆنەشەوە ئاراستەی بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، دەنگۆ هەیە، كە یانەی بەرشەلۆنە هاوینی داهاتوو گرێبەستە لەگەڵ رۆناڵد كومانی هۆڵەندی واژوو بكات.

هـ ـ ح