نیسان دیزایینی لۆگۆكەی گۆڕی

هەمەڕەنگ

22/03/2020‌ 2305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی بووە بەجێگەی متمانەی ملیۆنان هەوادار لەسەر ئاستی جیهاندا، ئۆتۆمبیلی جۆرەی نیسان بڕیاریدا دیزاینی لۆگۆی ئۆتۆمبیلەكانی بگۆڕێت.

ماڵپەڕی motor.ru بڵاویكردووەتەوە، كە كۆمپانیای نیسان دیزاینێكی نوێی بۆ ئۆتۆمبیلەكانی داناوە، كە جیاوازترە لەدیزاینەكەی پێشوو.

دیزایینەكە بەم شێوەیەیە، لە بازنەیەكی قەوسی كراوەدا ناوی نیسان نووسراوە و بە شێوەی 3d  بە بەراورد بە دیزاینی پێشوو زۆر جوانترە و هوادارانی ئۆتۆمبیلی ئەم كۆمپانیایە بەدڵیانە.

ئەمەیش پاش گۆڕانكاری ئۆتۆمبیلی bmw ی ‌وئەڵمانی دێت، كە شێوەی هێماكانی گۆڕی بۆ 3d  ییەكی سادە، شارەزایان دەڵێن هێماكانی ئێستای ئەم دوو كۆمپانیایە گەنجانەن و سەرنجی خەڵكی بەلای خۆیاندا ڕادەكێشن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ