شارپرێس:
ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل مۆساد شكست پێهێنانی پلانێكی ئێرانی بۆ دزەكردنە ناو خاكی وڵاتەكەی ئاشكراكرد.
دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە هەوڵێكی ئێرانی بۆ دزەكردنە ناو ئیسرائیل و بەئامانجگرتنی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل پوچەڵ كردووەتەوە.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری مۆسادەوە ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەكە پوچەڵ كراوەتەوە پێش ئەوەی بتوانرێت ئەنجام بدرێت، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەبارەی سروشتی هەوڵەكە و ناسنامەی ئەو كەسانەی بەشدارن، یان كاتی جێبەجێكردنی پلانەكە ئاشكرا بكات.