شارپرێس:
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەمنیی تایبەت بەنوسینگەی سەرۆک وەزیرانى عێراق له‌په‌یامێكدا پیرۆزبایی لەعەبدولئەمیر شەمەری کرد بەبۆنەی وەرگرتنه‌وه‌ى پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق، ده‌شڵێت، "پێکەوە پلانەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنی‌و خزمەتگوزاریی پێشده‌خه‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئەعرەجی سه‌ردانى وەزارەتی ناوخۆى عێراقى كردوه، وه‌كو خۆى نوسیویه‌تى، سه‌ردانه‌كه‌ى بەمەبەستی پیرۆزبایی بوه له‌عه‌بدولئه‌میر شه‌مەری بۆ بەدەستهێنانه‌وه‌ى متمانەی سەرۆک وەزیران‌و په‌رله‌مانى عێراق كه وه‌كو وه‌زیرى ناوخۆ ده‌ستنیشانكراوه‌ته‌وه.
ئه‌عره‌جى وتویه‌تى، "جەخت لەسەر گرنگیی تەواوکاریی‌و هاوکاریی هاوبەش لەنێوان ڕاوێژکاری ئه‌منیى‌و وەزارەتی ناوخۆ کرایەوە، بۆ دڵنیابون لەپاراستنی سەقامگیریی پایتەخت‌و پارێزگاکان".
نوسیویه‌تى، "هەردولا باسمان لەمیکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ‌و پەرەپێدانی توانای هەواڵگریی‌و مەیدانیی کرد، بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی هه‌ڕه‌شه ئەمنییەکان‌و ڕاوەدونانى پاشماوەو شانە تیرۆریستییەکان".
ئەعرەجی ده‌ڵێت، "متمانەیه‌كى قووڵم بەتواناکانی شەمەری هه‌یه بۆ بەڕێوەبردنی مەلەفی ئەمنی بەلێهاتویی، بەهۆی ئەو ئەزمونە سەربازیی‌و مەیدانییە درێژخایەنەی کە هەیەتی".
لەتشرینی یەکەمی 2022 عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى وه‌كو وه‌زیرى ناوخۆ له‌كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى ده‌ستبه‌كاربوه، له‌كابینه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدییشدا جارێكى دیكه هه‌مان پۆستى پێدرایه‌وه.
