شارپرێس:
عەلی زەیدیی و مەسعود پزیشکیان لەتاران چوار رێککەوتنیان
لە چەند بوارێکی جیادا واژۆکرد، یەکێکیان بریتییە لەدروستکردنی هێڵێکی ئاسنین کە
لەشاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستپێدەکات و بەناو خانەقیندا تێپەڕدەبێت،
لەکۆتا خاڵیشدا شەمەندەفەرەکە دەگاتە بەغدای پایتەختی عێراق.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی زەیدیی
سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان لەشاری تارانی پایتەختی ئێران چوار
رێککەوتنیان واژۆکرد، کە ئامانج لێیان زیادکردنی هەماهەنگیی و هاوبەشییەکانی نێوان
هەردوو وڵاتە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، رێککەوتنەکان بریتین لەمانە:
1- رێککەوتنی گواستنەوەی
نێودەوڵەتی کەلوپەل لەرێی وشکانییەوە
2- یاداشتی لێکتێگەیشتنی
دروستکردنی هێڵی ئاسنینی کرماشان – خوسرەوی – خانەقین – بەغدا.
3- یاداشتی لێکتێگەیشتنی
هەماهەنگی نێوان ئەمیندارێتی بەغدا و شارەوانی تاران
.
4- یاداشتی
لێکتێگەیشتن لە بواری کارگێڕی حکومەت و ڕاهێنانی سەرچاوە مرۆییەکان