توێژینەوەی نوێ‌ لەسەر چارلز داروین و بیردۆزی گەشەسەندن

هەمەڕەنگ

24/03/2020‌ 827 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانای بەریتانی، چارلس داروین، لە ساڵی 1859 لە ڕێگەی نووسینی كتێبی "بنەچەی وەچەكان" كۆمەڵێك بیرۆكەی بوێرانەی سەبارەت بەسروشتی گەشەكردنی گیانداران بڵاوكردەوە.

گۆڤاری  В Proceedings of the Royal Society توێژینەوەیەكی لەسەر ڕاستی و دروستی بیرۆكەكانی داروین سەبارەت بەگەشەسەندن بڵاوكردووەتەوە، لە توێژینەوەكەدا هاتووە، كە گیانداران جۆریان زۆرە و تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە، توێژینەوەكە گرنگی بەگەشەسەندنی شیردەرەكان داوە.

توێژینەوەكە لێكۆڵینەوەی لەسەر هەزاران جیناتی ئاژەڵەكان كردووە دەركەوتووە ژمارەیەكی زۆری شیردەرەكان گەشەیان خێرایە و تەنیا هەندێك شیردەری دەگمەن هەن، كە گەشەكردنیان خاوە و ماوەیەكی زۆری پێدەچێت تا جیناتیان دەگۆڕێت، لەبەر ئەوە ئەو شیردەرانەی لە ئاسمان و ئاودا دەژین جیناتیان زیاتر لەجیناتی مرۆڤەوە نزیكە.

زانكۆی كامبریدج، دوای تێپەڕبوونی 140 ساڵ، بیرۆكەكانی چارلز داروینیان سەبارەت بە گەشەكردن سەلماند.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ