یەكەم لێدوانی ماڵدینی دوای تووشبوونی بەكۆرۆنا

وەرزش

24/03/2020‌ 210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاولۆ ماڵدینی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئیتالی پەیامێكی ئاراستەی هاندەرانی كرد، دوای ئەوەی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەنرا.

هەفتەی رابردوو یانەی میلانی ئیتالی بە فەرمی رایگەیاند، ماڵدینی‌و كوڕەكەی، كە یاریزانی یانەكەیە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ماڵدینی لەو پەیامەیدا، كە لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی: سڵاو لەهەمووتان، من سوپاسی ئەو كەسانە دەكەم، كە بەهۆی تەندروستی ئێمە تووشی نیگەرانی بوون، بەڵام منیش‌و كوڕەكەشم دۆخمان زۆر باشە.

ماڵدینی لەپەیامەكەیدا سوپاسی هەموو ئەوانەی كردووە، كە بەهۆی ئەوانەوە تووشی نیگەرانی بوون‌و جەختیشیكردووەتەوە، پێویستە سوپای ئەوانەش بكەین، كە بەتەندروستی ئێمەوە ماندوو بوون.

هـ ـ ح