شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 50 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا تۆمارکراون، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 316 حاڵه‌ت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ 50 حاڵەتی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاته‌كه‌دا تۆماركراون و به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبووان بۆ 316 حاڵەت به‌رزبووه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، تا ئێستاش له‌سه‌رانسه‌ری عێراق 27 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراون و 75 کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق داوا ده‌كات هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان لە کۆبونەوە و قەرەباڵغی بەدوربگرن.