باترییەكەی كاتژمێرە نوێیەكەی كۆمپانیای "ئۆپۆ" بەرگەی 21 رۆژ دەگرێت

هەمەڕەنگ

25/03/2020‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمپانیای ئۆپۆ پەردەی لەسەر كاتژمێری زیرەكی نوێی Oppo Watch  لادا، كە بەوە جیادەكرێتەوە پاترییەكەی تا ٢١ رۆژ خۆدەگرێت.

كۆمپانیا چینییەكە روونیكردووەتەوە، كە كاتژمێرە نوێكە بەهەردوو وەشانی 41 ملم، و46 ملم بەردەست دەبێت، كە هەردووكیان بە كوالێتی 402×473 پێكسڵ كار دەكەن.

هەرچی تایبەتمەندییە تەكنیكییەكانی ترییەتی ئەوە پرۆسێسەرەك لەجۆری Snapdragon Wear 2500 و رامێكی یەك گێگابایتی و یادگەیەكی ناوخۆیی بە توانای هەشت گێگابایتی دەبێت، هەروەك دەكرێت كاتژمێرەكە بۆ راهێنانە وەزشییەكان و چاودێریكردنی لێدانی دڵ بەكاربهێنرێت، ئەوە جگە لەوەی تا قووڵایی ٥٠ مەتر بەرگەی تەڕبوون دەگرێت .

یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی تری كاتژمێرەكە ئەوەیە دەكرێت سیمكارتی تێدا بەكاربهێنێت، بەو واتایەی دەكرێت بەشێوەیەكی سەربەخۆ لە كاتژمێرە زیرەكەكە بەكاربهێنرێت، هەروەك چۆن بەهۆی پاترییە بەهێزەكەی، كە دەگاتە ٤٣٠ میلی ئەمپێر دەتوانێت تا ٢١ رۆژ بێ بارگاویكردنەوە كار بە كاتژمیرەكە بكات . 

كۆمپانیای ئۆپۆ كار بەسیستەمی كارپێكردنی ColorOS دەكات، بەو واتایەی پشت بەسیستەمی كارپێكردنی ئەندرۆید دەبەستێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی