شارپرێس:
حكومه‌تی توركیا داخستنی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی تا 30ی مانگی نیسان درێژكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، داخستنی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی تا 30ی مانگی نیسان درێژده‌كرێته‌وه.
ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه حكومه‌تی توركیا به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی له وڵاته‌كه‌دا داخست، هاوكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له وڵاته‌كه‌دا سنوورداركرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی تەندروستى توركیا، له 24 كاتژمێری رابردوودا بەهۆى ڤایرۆسى كۆروناى نوێ (COVID-19)وە نۆ كەس گیانى لەدەستدا و بەو شێوەیە ژمارى گیانلەدەستدان بە هۆى ڤایرۆسەكە گەیشتووه‌ته 30 كەس.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كان، تا ئێستا هەزار و 236 حاڵەتی توشبوون به كۆرۆنا دەستنیشانكراون، ٣٠ نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.