سەردانی وەزیری بەرگری روسیا بۆ سوریا پەیوەستە بە هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

جیهان

26/03/2020‌ 942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
رۆژنامەی "ڤیدۆمۆستی"ی روسی باسی لەوە كردووە، كە ئامانجی سەرەكی سەردانی سەرەتای ئەم هەفتەیەی سێرگی شویگۆی وەزیری بەرگری روسیا بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا پەیوەست بووە بەهەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

رۆژنامەكە لە سەرچاوەیەكی نزیك لە وەزارەتی بەرگری روسیاوە ئاماژەی بۆ گرنگی كاتی سەردانەكەی وەزیری بەرگری روسیا كردووە، كە ماوەی دوو رۆژی خایاندووە و رۆژی سێشەممە كۆتایی هاتووە، كە لەو سەردانەدا شویگۆ لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا باسیان لەدۆخی پارێزگای ئیدلیب و جێبەجێكردنی ئەو ڕێكەوتنە كردووە، كە لەنێوان توركیا و روسیا لەو بارەیەوە واژوو كراوە، كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا.

ئەو سەرچاوەیە روونیكردووەتەوە، كە ئامانجی سەرەكی سەردانەكە ئەوە بووە، كە روسیا رایگەیاندووە، كە دەبێت ڕێگری لەهەر جۆرە كردەیەك بكرێت، كە ببێتە هۆی ئەوەی روسیا و سوریا ناچار بكەن چاوەكانیان لەسەر ئەو تەحەددیاتە گەورانە لابەرێت، كە ئەگەری هەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروست ببێت.

رۆژنامە روسییەكە باسی لەوەش كردووە، كە مۆسكۆ و ئەنقەرە دوای نۆ رۆژ لە دەستبەكاربوونی یەكەم تیمی هاوبەشیان لەسەر ڕێگای "ئێم 4 " لە ئیدلیب نەیانتوانیوە ڕێگای تیمەكە درێژتر بكەنەوە، بەقسەی ئەو سەرچاوەیە ئەو تیمە هاوبەشەی رۆژی ٢٣ی مارس ڕێكخرا لەبەر ئەوەی لایەنی توركی نەیتوانی گەرەنتی سەلامەتیان، بۆیە تەنیا ماوەیەكی كەم گەراون و كۆتاییان بە كاری چاودێرییەكە هێناوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی