زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس لەجیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

جیهان

29/03/2020‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ  (COVID-19)وە لە جیهاندا گیانیانلەدەستداوە ٣٠ هەزار كەسی تێپەڕاند.

پێگەی "Worldometer" بڵاویكردەوە، كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیانلەدەستداوە 30 هەزار و 935 كەسن و ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوونیش 665 هەزار و 985 حاڵەتە.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لەسەر ئاستی جیهان، لە ئیتاڵیا روویداوە، كە ١٠ هەزار و ٢٣ حاڵەتە.

هەروەها لەدوای ئیتاڵیاش وڵاتی ئیسپانیا دێت، كە پێنج هەزار و ٨١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆماركردووە، لە پلەی سێیەمیشدا وڵاتی چین دێت، كە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتەوە سەریهەڵدا و لەوێ سێ هەزار و ٢٩٥ كەس گیانیان لەدەستداوە.

هـ ـ ح