تایبەتمەندییەكانی ئەو سیستەمە موشەكییەی ئەمریكا لەهەرێم‌و عێراق جێگیری كردووە

عیراق

01/04/2020‌ 2135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا سیستەمی موشەكی بەرگری پاتریۆت  "Patriot"ی لەپارێزگای هەولێر لەهەرێمی كوردستان‌و ئەنبار لەرۆژئاوای عێراق لەهەردوو بنكەی سەربازی حەریرو عەین ئەسەد جێگیركردووە.

ئەو سیستەمە موشەكییە، خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە، كە بۆ بەرگریكردنی ئاسمانی‌و زەمینی بەكاردەهێنرێت‌و گرنگترین تایبەتمەندییەكانیشی ئەوەیە، لە یەك چركەدا سەد ئامانج دیاری دەكات‌و دەتوانێت رووبەڕوویان ببێتەوە.

سیستەمی موشەكی پاتریۆت سیستەمێكی بەرگری زەمینی و ئاسمانییە، لەلایەن ئەمریكاوە دروستكراوە، دەتوانێت رووبەڕووی هەموو جۆرە موشەك ‌و فڕۆكەیەكی هێرشبەر ببێتەوەو لەئاسماندا بیانپێكێت.

ناوی تەواوی سیستەەكە Phased Array Tracking Radar Intercept Of Target.، كە بەتەكنیكێكی وردی ئاراستەكراو و سیستەمێكی راداری سەر زەوی تایبەت كار دەكات، بۆ ئەوەی ئامانجەكانی دیاری بكات.

سەكۆی هاوێشتنی موشەكانیشی لە 16 جێگەی هاویشتی موشەك پێكهاتووە، كە لەسەر سەكۆیەكی جوڵاو جێگیركراوەو بەهەموو ئاراستەكاندا دەجوڵێت.

سیستەمی موشەكی پاتریۆت دوو نەوەی هەیە، كە یەكێكیان PAC-2  ئەوی تریشیان PAC-3، كە ئەمەی دووەم لەساڵی 2002 نوێكراوەتەوە.

سیستەمەكە بۆ یەكەمجار لە جەنگی كەنداو لە ساڵی 1991 بەكارهات‌و موشەكانیشی نزیكەی 5 مەتر دەبن‌و كێشیان 900 كیلۆگرامەو 90 كیلۆگرام ماددەی تەقەمەنی تێدەكرێت.

خێرایی موشەكەان لە خێرایی دەنگ زیاترەو لەیەك چركەشدا چوار موشەك ئاراستەی ئامانجەكان دەكات‌و رێژەی پێكانی نزیكە لەسەدا سەد.

هـ ـ ح