شارپرێس:
لیروی سانی، ئەڵمانیو یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی چارەنووسی خۆی یەكلاكردەوە، كە ئێستا یانەی بایەرن میونیخ گرنگی بەتواناكانی دەدات.
تۆڕی "سكای سپۆرت ئەڵمانیا" بڵاویكردەوە، كە بەرپرسانی یانەی بایەرن سوورن لەسەر ئەوەی لەهاوینی داهاتوو سانی بكڕن.
بەڵام لەبەرانبەر ئەو گرنگیپێدانە، یاریزانە ئەڵمانییەكە دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوەو لەریزی یانەی مانچستەر سیتی بمێنێتەوە.
گرێبەستی ئەو یاریزانە 24 ساڵەییە لەهاوینی 2021، كۆتایی دێت، كە یانە ئینگلیزییەكەش دەیەوێـ گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
هـ ـ ح