مرۆڤ هۆكاری لەناوبردنی زەوییە

هەمەڕەنگ

20/05/2020‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەریخستووە، بەرزبوونەوەی ئاو لە ئاستی زەوی پەیوەندی بە چالاكییەكانی مرۆڤەوە هەیە و پەیوەندی بە سوڕگەی زەوییەوە نییە.

توێژینەوەكە كە لە زانكۆی Rutgers بڵاوكراوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو بەرزبوونەوانەی ڕووی ئاو، كە تازە ڕوودەدەن، پەیوەندی بە چالاكییە زەمینییەكانی مرۆڤەوە هەیە.

توێژینەوەیەكیش، كە لە گۆڤاری Science Advances بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات، سەوڕگەی زەوی بە درێژایی ملیۆنان ساڵ كاریگەری لەسەر كەشوهەوا هەبووە.

بەڵام لەئێستادا زانایان لەسەر ئەوە كۆكن، بارگۆڕانی كەشوهەوا و تێكچوونی ژینگەی زەوی پەیوەندی بە چالاكییە مرۆیی و بەردانی گازەكانەوەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ