بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

ئابوری

20/05/2020‌ 3621 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیخانی 10 سەنت بەرێژەی 0.3% بەرزبوونەوەی تۆماركردووەو هەر بەرمیلێكی بە 34.75 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 32.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی بەرزبوونەوەكەی لەكۆتا مامەڵەكان 2.1% بووە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆمار دەكات، كە لەماوەی رابردوو نرخەكەی بەهۆی زۆری بەرهەم‌و قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

هـ ـ ح