وەزیری تەندروستی: پابەندنەبوونی هاووڵاتیان هۆكاری سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە

کوردستان

21/05/2020‌ 301 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هۆكاری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندنەبوونی هاووڵاتیانە بەرێنماییە تەندروستییەكان.

سامان بەرزنجی راشیگەیاند، ئەو ڤایرۆسە هێشتا ماوە و بەركەوتنیش لەنێوان خەڵك زۆرە، بۆیە پێویستە خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی تووشی ئەو نەخۆشییە نەبن و پابەندی رێنماییەكان بن.

قسەكانی سامان بەزرنجی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی هات، ئەوەشی راگەیاند، پێویستە هاووڵاتیان رێنماییەكان پشتگوێ نەخەن و پابەند بن و خۆشیان بپارێزن لە بەركەوتن و تێكەڵاوبوون لەگەڵ خەڵك، بۆ ئەوەی سەلامەت بن.

بەرزنجی هەروەها رایگەیاند، ئێمە سێ رۆژمان ڕاگەیاندووە بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، چونكە لەو سێ رۆژەدا زۆرترین بەركەوتن لە نێوان هاووڵاتیان روودەدات، بۆیە بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان ئەو بڕیارەمان داوە.

هـ ـ ح