شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران هۆشداریده‌دات له‌هاتنی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا و به كۆنتڕۆڵنه‌كراو وه‌سفیده‌كات.
سه‌عید نمه‌كی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ئه‌گه‌ر ڕووبدات كۆنتڕۆڵكردنی ئاسان نابێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران داواشیكرد له‌كاتی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی گه‌شت و تێكه‌ڵاوبوونیان نه‌بێت ده‌شڵێت "هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت گه‌شت بكات ده‌بێت بزانێت تووشی كۆرۆنا ده‌بێت".
سه‌عید نمه‌كی دۆخی كۆرۆنا و كۆنتڕۆڵكردنی له وڵاته‌كه‌ی به ئه‌رێنی وه‌سفكرد، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هێشتا هه‌ندێك شاری ئێران له نێو هێڵی سوری كۆرۆنادان.
ڕ . ج