لە پارێزگاى سلێمانى ٥ حاڵەتی نوێ کۆرۆنا تۆمار کران

کوردستان

21/05/2020‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18. سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی ٢١ ئایار ٢٠٢٠