شارپرێس:
سەرۆک کۆمارى عێراق د. بهرههم ساڵح، رۆژى پێنج شهممه ٢٠٢٠/٥/٢١ لە رێی پەیوەندی تەلەفۆنی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەیی وڵاتان قسەیکرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، سەرۆک کۆمار گەرمترین پیرۆزبایی، لە شا سەلمان کوڕی عەبدولعزیز پادشای شانشینی سعودیە و میری دەوڵەتی کوەیت، شێخ سەباح ئەحمەد ئەلسەباح و میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم کوڕی حەمەد ئال سانی و حەمەد کوڕی عیسا ئال خەلیفە پادشای بەحرێن و سەرۆکی فەلەستین مەحمود عەباس، کرد و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ سەرکردەکان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلان ئەو وڵاتانە خواست، داواشی لە خودای گەورە کرد کە ئەم بۆنە پیرۆزە بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری بۆ موسڵمانان و پاراستنی گەلانی ناوچەکە و جیھان لەمەترسی پەتای کۆرۆنا.
لەلای خۆیانەوە، سەرکردەی وڵاتان، گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان لە بەرهەم ساڵح کرد و داواشیان لە خودای گەوەرە کرد گەلی عێراق بپارێزێت و ھەمیشە لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیدا بێت.
سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنی هاریکاری ھاوبەش کردەوە، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت و ببێتە مایەی بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا.
س.هـ