شارپرێس:
سەرچاوەیەک
لەناو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای کردووە کە حکوومەت بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی
داهاتووی فەرمانبەران قەرز لە سێ بانکی حکوومی دەکات .
ئەو
سەرچاوەیە کە داوای کردووە ناوەکەی ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسی شەفەق نیوزی
راگەیاندووە کە حکوومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی
داهاتوو پەنا دەباتە بەر قەرزکردنی ناوخۆیی لە بانکە حکوومییەکان .
بەقسەی
ئەو سەرچاوەیە وەزارەتی دارایی دوای وەرگرتنی رەزامەندی لە ئەنجوومەنی وەزیران ،
قەرزی دارایی لە بانکەکانی رافیدەین و ڕەشید و بانکی عەقاری کردووە .
بەهۆی
هەرەسهێنانی نرخەکانی نەوت لە بازارەکانی جیهان کە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆڕۆناوە درووست بووە عێراق تووشی قەیرانێکی قوڵیی دارایی و ئابووری بووە
کە کاریگەری کردۆتە سەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران .
بۆ
دابینکردنی خەرجییەکانی دەوڵەت عێراق بەڕێژەی ٩٥٪ پشت بە فرۆشتنی نەوتی خاو
دەبەستێت ، کە کۆی داهاتی فرۆشتنی مانگی نیسان تەنیا ١،٥ ملیار دۆلار بووە
لەکاتێکدا مانگانە پێویستی بە پێنج ملیار دۆلار هەیە .
وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی