ئامێرێكی نوێی شاومی مێش و مەگەز لەماڵ دەردەكات

هەمەڕەنگ

23/05/2020‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای شاومی چینی ئامێرێكی سێ دانەیی دەركردووە، كە كار لەسەر دەركردنی مێش و مەگەز لە ماڵاندا دەكات.

كۆمپانیا چینییەكە رایگەیاندووە، كە بەرهەمە نوێكە ناوی " Mija Mosquito Repellent Smart Edition " و بریتییە لە پڕژێنەرێكی بچووك، كە ماددەی دەركەری مێش و مەگەز دەردەكات، كە ئەویش ماددەی بیریسرینە كە بەشێوەیەكی سرووشتی لە گوڵە زەردەوە بەرهەمهێنراوە.

ئەو ماددەیە بەوە جیادەكرێتەوە، كە ماددەیەكی تەواو ئەندامییە و كاریگەری قڕكەری مێرووی هەیە، بەشێوەیەك ئامێرەكە ماددە دەپڕژێنێت و ڕێگە نادات هیچ جۆرە مێش و مەگەزێك لەژوورەكەدا هەبێت .

ئەم ئامێرە زیرەكەی شاومی تەكنیكی بلووتووسیشی لەگەڵە، كە دەكرێت لەڕێگای ئەپی Maja بە مۆبایلی زیرەكییەوە ببەسترێتەوە و دواتر لەوڕێگایەوە كاتەكەی ڕێكبخرێت و دۆخی پاترییەكەی بزانرێت. 

كۆمپانیاكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئامێرەكە پانكەیەكی بچووكی لەگەڵ كار لەسەر بڵاوكردنەوەی ماددەكە دەكات، ئەو ماددەیەش بەوە جیادەكرێتەوە، كە لەڕووی بایۆلۆجییەوە شی دەبێتەوە و لەكاتی كارپێكردنیشیدا هیچ جۆرە دووكەڵێك دەرناكات .

وەرگێڕان : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی