ئەمریكاو شەرڤانان دوو سەركردەی داعش دەكوژن

کوردستان

23/05/2020‌ 553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریكا كوژرانی دوو سەركردەی داعشی راگەیاند، كە لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەو شەرڤانان كوژراون.

فەرماندەییەكە راشیگەیاند، ئەو دوو سەركردەی داعش بەرپرسیان هەبووەو ناویان ئەحمەد عیسا ئیسماعیل‌و ئەحمەد عەبد محەمەد حسێن جغیفی بووە.

هەردوو سەركردەكە لەرۆژی 17ی مانگ كوژراون، ئەوەش لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی شەرڤانان‌و سوپای ئەمریكا لەپارێزگای دێرزور.

زاوی بە ئەبۆ عەلی بەغدادی ناسراو بووەو "والی داعش" بووە لەباكووری بەغداو بەرپرسی گەیاندنی فەرمانەكانی داعش بووە بەچەكدارەكانی رێكخراوەكە.

هەروەها جغیفی بە ئەبو عەمار ناسراو بووەو بەپرسی كەرەستە سەربازییەكان بووە بەچەكدارانی داعش لەعێراق‌و سوریا.

هـ ـ ح