ئێران بە ئامادەكاری بۆ هێرشی تیرۆریستی تۆمەتبار دەكرێت

مەلەفی تایبەت

28/05/2020‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوەو هۆشداری دراوە، كە شانە نووستووەكانی شیعە"و بانگەشەی ئامادەبوونی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە رۆژئاوا.

بەپێی راپۆرتەكە، توێژەرە ئەمریكییەكان رایانگەیاندووە، كە ئێران خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ئەمریكا و ئەوروپای رۆژئاوا، ئەم ئەنجامانەش لە لایەن گۆڤاری ئەكادیمی "لێكۆڵینەوەی ململانێ و تیرۆر" ەوە بڵاوكراوەتەوە.

ئەوانەی راپۆرتەكەیان ئامادە كردووە، ئاماژە بە قسەی دوو فەرمانبەری ئیدارەی لێكۆڵینەوەكان لە پۆلیسی نیۆیۆرك دەكەن، بەوەی لەم دواییەدا بەڵگەی زیاتر كەوتووەتە بەردەست، كە تاران و حبزبوڵڵای لوبنانی خەریكی دروست كردنی شانەی نووستوون لە ئەمریكا و ئەوروپای رۆژئاوا و خستنە گەڕیان لە ئایندەدا، وەك وەڵامێك بۆ پرۆسەكانی ئەمریكا. 

ئەم مەترسیانە لەسەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر بوە، كاتێك ئێران و ئەمریكا زۆری نەمابوو پێكدا بدەن لەدوای كوشتنی جەنراڵ قاسم سلێمانی لە فرۆكەخانەی بەغدا. 

هەردوو توێژەرەكە وای دەبینن تا ئێستا چاوەڕوانی تۆڵەیەكی راستەقینە دەكرێت نەك تەنیا شتێكی ئاماژەیی بێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

دیارە سەبارەت بەو ئەگەرەی كە ئێران هێرشی راستەوخۆ لە رۆژئاوا ئەنجام دەدات، جێگای گومانە و پرۆسەی تۆڵە كردنەوەی جەنراڵە ئێرانییەكە لە مانگی یەنایەردا بە چەند هێرشێكی رەمزی كۆتایی هات، هەردوولایان هەوڵیاندا لە میانی كەناڵە گونجاوەكانیانەوە لە یەكتری تێبگەن، ئەمەش ئاماژە بوو، كە هیچ لایەكیان نایانەوێ ئاستی گرەوەكە بەرز بكەنەوە. 

سەرەرای ئەوەش هەردوو وڵات دەیانەوێ ئاستی گرژیە سیاسیەكان خاو بكەنەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە. لە هەمان كاتدا واشنتۆن و تاران توانای ئەوەیان هەیە پراگماتیكی دۆخەكە مومارەسە بكەن، و ئەو سیناریۆیانەی توندڕەوی پێوە دیارە لەلایەن هەردووكیانەوە جێگای گومان بێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا