ئــەمــریــكــا جــەنــگــێــكــی نـوێــی نـــاوخـــۆیی بــەخــۆوە دەبــیــنیـَت

مەلەفی تایبەت

04/06/2020‌ 1622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شرۆڤەكاری سیاسی (ئەندریە شكولینكۆف) دوای لێكۆڵینەوە لەدۆخی ئەمریكا، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، كە جەنگی ناوخۆیی لەو وڵاتە بەبێ گومان بەرپا دەبێت و گۆڤاری "ئیزفسیتا ی نوێ" بەكورتی پێشبینییەكانی خستووەتەڕوو.

تا ئێستا، ئەوەی لە ئەمریكا روو دەدات زیاتر نییە لە مانۆرێكی نزیك لەراهێنانی سەربازی، بەڵام رووداوە سەرەكییەكان لە داهاتوودا ئاشكرا دەبێت زیاتر توندو خراپتر بەدەردەكەوێت. 

وای لێهاتووە قسەكردن دەربارەی جەنگی ناوخۆیی ئەمریكا بەربڵاوە، ماوەی ساڵێكە ئاماژەكان لەو پشت دەوروبەرەوە دەركەوتووە و شارەزایان و ئەوانەی لەوێ دەژین تێبینی قووڵیان كردووە قووڵی دابەش بوون و رێككەوتنەكان گەیشتووەتە ئاستێك رەنگە دۆخەكە بگاتە رووبەرووبوونەوەی سەربازی.

لە ساڵی ٢٠١٠دا، ناكۆكی نێوان دەستەبژێرە جیهانییەكان روون بوو، لە ساڵی ٢٠١٤ هەڵكشانە یەكەمەكان لەسیستەمی سیاسی و ئیداری ئەمریكادا بەدەركەوت. 

لە ساڵی ٢٠١٦، كەلێنەكان بوونە هۆی دابەش بوون و جەمسەرگیری و لە كۆمەڵگەی ئەمریكیدا، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٠، هەتا رۆژنامەنووسەكانیش هەستیان بە ئەگەری جەنگی ناوخۆیی كرد و نەدەكرا و بەگونجاو نەدەزانرا بەرپرسیاریەتی دژیەكیەكانی سەرۆكە گاڵتە جارەكە بكرێت، كە بەم نزیكانە كەنارگیر دەكرێت یان ناچار دەكرێت چی بكات.

بۆ ماوەیەكی درێژ، بەربەستی سەرەكی وەرچەرخان بۆ سیناریۆی جەنگی ناوخۆیی ئەوە بوو، كە هەردوو لایەنی ململانێ نیازی ئەوەیان نەبوو بگەنە كۆتایی، بەڵام لەو چركەیەی، كە دەستەبژێری دارایی و پیشەسازی ئەمریكی خۆیان پێ ناگیرێت و دەیانەوێت سەركەوتن بەهەر نرخێك بێت بەدەست بهێنن، ئەوا ئاراستەی سەرەكی و رێگا بۆ ئایندە دیاری دەكرێت – جەنگ یاخود شەرم.

لە ساڵی ٢٠١٦، دەستەبژێری پیشەسازی ئەمریكی پشتیوانی دۆناڵد ترامپ توانیان دەست بەسەر سامانە سەرەكییەكاندا بگرن – دەسەڵاتی فیدراڵی ئەمریكا- ئێستاش بەردەوامە لەبەرەو پێشچوون. 

لەو چركەیەوە رووبەرووبوونەوەكە چووە بواری بینینەوە لەلایەن كۆمەڵگەوە، لەوێدا روونبووەوە ترامپ جەنگێكی ناوێ بۆ ئەوەی دەست بەسەر شتێكدا بگرێت، بەڵكو سەركەوتنی كۆتاییە بەسەر دوژمندا. 

دەستەبژێری پیشەسازی ئەمریكی هەستی بەوە كردووە، كە ناتوانێت دەست بەسەر دامەزراوەكانی جیهانگیریدا بگرێت و پارێزگاری لێبكات، ئەمە نرخەكەی زۆر لەسەریان دەكەوێت، بەتایبەتی لە ژێر سایەی قەیرانی جیهانیدا، بۆیە دەستیان كرد بە خەبات كردن لە پێناو وێرانكردنی دەستەبژێری دارایی و پشت بەست بە بنەمای جەنگێكی گشتگیر، ئەگەر بێت و دوژمن بتوانێ دژە هێرش بكات و كەل و پەلەكان بگەڕێنێـتەوە، پێویستە دوژمن وێران بكرێت.

پشت بەست بەم بنەمایە، ترامپ بە شێوەیەكی میتۆدی سەرجەم پەیكەربەندی و میكانیزم و رێككەوتنەكانی وێران كرد، كە بەپێی ئەوە ناتوانێت تەنیا ٥٠+% بەدەست بهێنێت، بەڵام ٧٥+% كاریگەری هەبێت، بە شێوەیەك هەلی راستەقینە بۆ ركابەرەكان نەبێت لە ئایندەیەكی نزیك، یاخود مام ناوەند زاڵ ببنەوە. 

ئەگەر بێت و هەلەكانی دووبارە هەڵبژاردنەوە لەنۆڤەمبەری ٢٠٢٠ دا لاواز بێت، ئەوا سیناریۆی سەرەكی كۆمارییەكان شكستهێنانە بە هەڵبژاردنەكان و بردنەوەی جەنگی ناوخۆییە، دووبارە زاڵ بونەوەی دەستەبژێری دارایی بەسەر كۆشكی سپیدا كێشەی زۆر زیاتر دەنێتەوە لەوەی هەڵبژاردن دوا بخرێت یان هەڵبوەشێتەوە.

لەماوەی خۆپارێزی تەندروستیدا، ئەوە روون بووەوە هەردوولا بۆ جەنگێكی گشتگیر هەنگاو دەنێن، بەهەر نرخێك بێت سەركەوتنیان دەوێت، ئەگەر بابەتە بەم شێوەیە بێت، ئەوا جەنگی ناوخۆیی ئەمریكا لای هەمووان پەسەندە و وا دەكات ئەم سیناریۆیە تەنیا كاتی بوێت ئەگەر نا خۆبەدەستەوە دان.

بەم شێوەیە، مادام دەستەبژێری دارایی هێزێكی راستەقینەیە، ئەوا دەستەبژێری پیشەسازی دامەزراوەكانی جیهانگیری وێران دەكات بەبێ مەترسی لەوەی دەستی بەسەردابگرێت، تەنیا بە نزیكبوونەوەی سەركەوتنیش لۆژیكی روبەروبونەوە دەگۆڕێت و پارێزگاری لەسامانەكان گرنگی زیاتری دەبێت لە پارێزگاری كردن لە دەستپێشخەریەكی ستراتیژی.

لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە، دەستەبژێری پیشەسازی ئەمریكی لە دژی دەستبژێری دارایی جەنگێكی گشتگیری دەست پێكردووە، لە كاتێكدا ئەمەی دواییان هەوڵی داوە سەركەوتنێكی نزیك ئایندەدا بنیاد بنێت، ئەویش پارێزگاری كردنە لەسامانەكان. 

لەساڵی ٢٠٢٠دا، دۆخەكە گۆڕا، هەردوولا لە جەنگێكی گشتگیردا بوون بۆ وێرانكردنی دوژمن، ئەو بابەتەی ئەمریكا بەرەو جەنگی ناوخۆیی دەبات، بەشێوەیەك هیچ لە ركابەرەكان پلان بۆ تەكتیكی دەم كوت كردن نابەن.

رووبەرووبونەوەی نێوان دەستەبژێری دارایی و پیشەسازی ئەمریكی، ناكرێت رەنگدانەوەی لەسەر بەشەكانی تری جیهان نەبێت، لە دەیەكانی رابردوودا، زاڵ بوون بەسەر وڵاتاندا لەمیانی پێدانی پارەوە بوو، لە رێگەی دەرهێنانی بانكە ناوەندییەكان، بە نمرەیەكی كەمتر، وەزارەتە داراییەكانی وڵاتان لە ژێر دەستی دەسەڵاتداران و دەستەبژێرە نیشتمانیەكاندا.

هێڵی بەرەكە لە نێوان دەستەبژێری پیشەسازی و دارایی ئەمریكی بەهەر رێگایەك بێت رەنگدانەوەی لەسەر هەموو ولاتانی جیهان دەبێت و دابەش بوون لە نێوان هێزە نیشتمانییەكاندا تایبەتمەندێتی زۆربەی وڵاتانە. 

سەركەوتنەكانی دۆناڵد ترامپ و ئەو گروپانەی لەپشتیەوە هەژموونیان هەیە دەستی ئەو هێزانە دەكاتەوە، كە ئاراستەی نیشتمانییان هەیە و توانای ئەوەیان پێ دەبەخشێ هێرش بكەن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا