سزاكانی ئەمریكا تەنیا خودی بەشار ئەسەد ناگرێتەوە

مەلەفی تایبەت

21/06/2020‌ 830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "سفوبودنایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی بە ئامانج گرتنی روسیا لە میانی سزاكانی سەر سوریاوە.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا بڕیاریدا ژمارەیەك سزای نوێ بەسەر دەسەڵاتدارانی سوریادا بسەپێنێت، لە ژێر ناونیشانی بەناو "یاسای قەیسەر". بە تایبەتی، ٣٩ كەسایەتی سەرەكی كەوتنە ژێر كۆت و بەندەوە، كەسایەتییە سەرەكییەكان لە لیستەكەدا بەشار ئەسەد و هاوژینەكەی ئەسما ئەسەد بانكی ناوەندی سوریان.

بەڵام لە راستیدا، یاسای قەیسەر دژی روسیایە، لە بەلگەنامەكەدا، دەقی سزاكان دژی روسیایە، چونكە روسیا پشتیوانی رژێمی سوریا و ئەسەد دەكات، ئەو رژێمەی ئەشكەنجەی هەر كەسێك دەدات و لەناوی دەبات، كە بەدڵی نەبێت.

ئەمە مانای چییە؟ مانای ئەوەیە سوریا رۆژێك لە رۆژان لەرووی داراییەوە سودی بۆ روسیا نییە، سزاكان، فشاری توندی تێدایە لەسەر هەموو ئەوانەی دەیانەوێت هەر چالاكییەكی ئابوری لە سوریا ئەنجامبدات. 

واتە لە ئایندەشدا، كاتێك دۆخی سوریا سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت، هیچ خاوەن كارێكی روسی ناتوانێت چایخانەیەك یان یاریگایەكی ئاوی لەوێ بكاتەوە، یان گەشتوگوزار رێكبخات، بەڵام لەمەش گرنگتر، هایدرۆكاربۆناتی سوریایە، كە لەمێژە گرەوی لەسەر دەكرێت و بەلای روسیاوە هیچ سودێكی نییە. 

ئەمە لە رووی بنەماوە، گیراوە، بە پراكتیكی بۆ مامە بەهۆی كوردەكانەوە، لەگەڵ ئەوەدا و لەگەڵ روودانی هەر گۆرانكاریەك لە ئاراستەی سیاسی رۆژئاوا، ناتوانین سودەكەی بۆ روسیا بزانین، بەلای كەمەوە، ناتوانرێ نەوتی سوریا بە شێوەیەكی یاسایی بفرۆشرێت، چونكە واشنتۆن هەموو شتێكی كردووە بۆ ئەم مەبەستە.

دیارە، هەر لەسەرەتاوە روون بوو، روسیا ناتوانێت سودی ئابووری لە سوریا بكات، هەرچی سودی سیاسییە، ئەوا راستەو هەست پێكراوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا