ئەگیۆرۆ نەشتەرگەری بۆ دەكرێت

وەرزش

25/06/2020‌ 168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری مانچستەر سیتی زانیاری نوێی لەسەر پێكانەكەی سێرجیۆ ئەگیۆرۆی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی ئاشكراكرد.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، نەشتەرگەری بۆ سێرجیۆ ئەگیۆرۆ دەكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی بووە.

یاریزانە ئەرجەنتینییەكە سەرەتای ئەم هەفتەیە، لەیاری مان سیتی‌و بێرنی تووشی پێكان بوو، كە پێكانەكەی مەترسیدارەو رەنگە چەند مانگێك لەیاریگاكان دووربكەوێتەوە.

تائێستا بەفەرمی رانەگەیەنراوە، ئەگیۆرۆ چەند لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوەو بڕیارە دوای نەشتەرگەرییەكە ئەوە بەفەرمی رابگەیەنرێت.

هـ ـ ح