شارپرێس:
دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، ڕوخساره‌كانی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به ڕوون و ئاشكرایی ده‌ركه‌وتن، به‌مه‌ش ماوه‌یه‌ك ئاشتی و ئارامی به‌رقه‌رار بوو، جوڵه‌ی ڕێڕه‌ووه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئارام بوو، له‌مه‌شه‌وه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی چالاك بوو. هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئامرازێك بوو بۆ ده‌ربازبوون له هه‌ڕه‌شه‌كانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و ئه‌و ململانێیانه‌ی په‌یووه‌ست بوون به سنوره جوگرافییه‌كانه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌كردنی پله‌به‌ندی ئه‌مریكا له سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهاندا، پرسیارێكی گرنگ دێته ئاراوه سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی داهاتوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا "پیته‌ر زیهان" ی دامه‌زرێنه‌ری "دامه‌زراوه‌ی زیهانی جیۆسیاسی" و جێگری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ستراتفۆڕد – كه 12 ساڵه له‌و پۆسته دایه- له په‌رتوكه‌كه‌ی خۆی به ناوی "نه‌ته‌وه په‌رتوبڵاوه‌كان: په‌له‌پڕوزێ بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له جیهانێكی بێ فه‌رمانڕه‌وادا" تاوتوێی چۆنیه‌تی گۆڕینی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له سایه‌ی وه‌رچه‌رخانی هێزه گه‌وره‌كانی خۆرئاوا و له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. له‌و په‌رتوكه‌دا نوسه‌ر وێناكردنی خۆی بۆ ئاینده‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی تازه ده‌خاته‌ڕوو.
پاشه‌كشێی هه‌ژموون
زیهان ده‌مه‌ته‌قێی ئه‌وه ده‌كات: كه جیهان له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، بووه خاوه‌ن ده‌ستكه‌وتی باش، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌شی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بوو بۆ سیسته‌می جیهانی له‌و كاته‌دا كه ڕێگه به ئاڵۆگۆڕی بازرگانی هێمن و ئارام ده‌دات، نوسه‌ر پێی وایه بازرگانی ئازاد هه‌ر ته‌نها ئاڵوگۆڕی كاڵا و خزمه‌تگوزاری نییه، به‌ڵكو تۆڕێكی جیهانی هاوپه‌یمانییه‌كانه كه سیسته‌مێكی كارگێڕێ جیهانی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات.
زیهان ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئه‌مریكا چه‌نده‌ها هاوپه‌یمانی به‌ستن؛ وه‌ك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یابان و ئه‌لماینا، ئه‌و هاوپه‌یمانیانه هه‌ر له زیادبوون دابوون تاوه‌كو هه‌ره‌سهێنانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1991، به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تانی جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات هاتنه‌پاڵ جه‌مسه‌ری خۆرئاوای سه‌رمایه‌داری. دواتر چین- یشی هاته‌پاڵ كه گه‌ره‌كی بوو ده‌ستكه‌وتی ئابووری له‌و چوونه‌پاڵییه‌كه‌ی ئابوروی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌ستكه‌وێت، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری جیهانی دروست بوو كه ڕێڕه‌ووێكی بارزگانی سه‌لامه‌ت و ڕێكخراوی بۆ ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌سته‌به‌ر كرد.
نوسه‌ر پێی وایه هه‌ره‌سهێنانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت ویستی ئه‌مریكای بۆ پارێزگاریكردن له سیسته‌می جیهانی لاوازتر كرد. دۆزینه‌وه‌ی "به‌رده نه‌وت" له ئه‌مریكا، وایكرد ئه‌و وڵاته كه‌متر پێویستی به نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت، بۆیه وه‌ك جاران هێنده له خه‌می سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بوو.
بۆیه زیهان پێی وایه ئه‌و سیسته‌مه جیهانییه‌ی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد كۆتایی هاتووه. ئێستا له ناو سیسته‌مێكی جیهانی تازه‌داین كه چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی بچوك له ئاسیا و ئه‌وروپا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن. زه‌قترین نموونه‌ش لا{ێبوونه ڕوون و ئاشكراكه‌ی ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپی ئه‌مریكایه له ڕێڕه‌ووی سیاسه‌تی پێشووی وڵاته‌كه‌ی.
په‌رتووكه‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌مریكا به پشتیوانی ده‌وڵه‌ته هاوئاوازه‌كانی، توانیان جیهان له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م بپارێزن كه چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌ره‌سته‌یه‌كی جه‌نگه‌كه ده‌بوو، به‌ڵام له‌مڕۆدا واشنتۆن ئاماده‌ی ئه‌وه نییه پشتیوانی سه‌ربازی و ئابووری و سیاسی پێشكه‌ش به‌و ده‌وڵه‌تانه بكات كه پێویستییان پێیه‌تی.
نوسه‌ر باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی شكستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای سه‌لماندووه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌مریكا له هه‌ره‌سهێنانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه، زیاتر بره‌و به ئامرازه سه‌ربازییه‌كانی ده‌دات له‌وه‌ی بره‌وه به ئامرازه دبلۆماسی و یارمه‌تییه ئابوورییه‌كان بدات بۆ ده‌وڵه‌تانی دیكه، ئه‌مه‌ش وایكردوه به به‌راورد به ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی جیهان، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆن لاوازتر بێت.
له‌مه‌ی سه‌ره‌وه زیهان ده‌ڵێت: ساڵی 2020 ساڵێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه بوو له زیادبوونی ڕقلێبوونه‌وه له ئه‌مریكا و سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی جیهانیدا، ئه‌و ساڵه‌ش به ساڵی 2003 ده‌چوێنێت كاتێك كه ئه‌مریكا عێراقی داگیر كرد و دواتریش ڕووبه‌ڕووی ڕقوكینه‌یه‌كی گه‌و‌ره‌ی جیهانی بۆوه.
زیهان پێی وایه پاشه‌كشه‌ی هه‌ژموونی جیهانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی وڵاته‌كه، كارێكی ئه‌رینییه، چونكه به‌وه خۆی بنیات ده‌نێته‌وه و توانسته ناوخۆییه‌كانی په‌ره‌پێده‌دات و كه‌موكورتی دامه‌زراوه‌كانی چاك ده‌كات.
ڕوخساره‌كانی پشێوییه‌كان
زیهان پێی وایه هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه جۆراوجۆره‌كان به‌رده‌وام نابن. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به هۆی كه‌موكورتی دامه‌زراوه‌كانییه‌وه ئه‌گه‌ری لێكهه‌ڵوه‌شانی لێده‌كرێت، پێگه‌ی ئه‌لمانیا تیایدا پاشه‌كشه ده‌كات و بوار بۆ ڕۆڵێكی گه‌وره‌تری فه‌ره‌نسا ده‌ڕه‌خسێنێت، ئه‌مه‌ش چونكه پاریس سوپایه‌كی سه‌ربازی به‌هێزتری هه‌یه كه هه‌ژموونێكی گه‌وره‌تری جیهانی پێده‌به‌خشێت، به‌مه‌ش هه‌ژمونی ئه‌ڵمانیا داده‌پۆشێت. زیهان پێشی وایه به‌ریتانیا به هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به‌ره به‌ره لاواز ده‌بێت، به‌مه‌ش ده‌بێته پاشكۆی ئه‌مریكا.
زیهان پێی وایه ئابووری چین لاوازه، چونكه له‌سه‌ر ئابوورییه‌كی بڵقاوی به‌نده كه واده‌كات شێواو و ناجێگیر بێت، ئه‌مه‌ش له سایه‌ی پاشه‌كشه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پاراستنی ڕێڕه‌ووه بازرگانییه‌كان و لاوازی ئابووری چین به هۆی پشتبه‌ستنی به بازرگانی جیهانی، ئه‌مه‌ش واده‌كات نه‌توانێت وه‌رچه‌رخێت به‌ره‌و هێزێكی سه‌ربازی جیهانی. بۆیه نوسه‌ر پێی وایه ده‌بێت ده‌وڵه‌تان خۆیان سازبده‌ن كه له بواره‌كانی پیشه‌سازیدا پشت به‌خۆیان ببه‌ستن، چونكه شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه بازرگانیان له‌گه‌ڵ چیندا ناجێگیر بێت و پشێوی تێ بكه‌وێت.
زیهان پێی وایه چه‌مكی "به‌رده‌وامیه‌تی" كه چه‌مكێكی جێگیری هێزه جیهانییه‌كانه، به‌مزووانه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. ئه‌مه‌ش به هۆی شێواوی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ده‌وڵه‌تانی زلهێزیش ناتوانن به‌رده‌وامبن له پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵگایی و ئاویی و سیاسی‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئاینده به چه‌ك یان به ئیمپریالیزمبوونی هێزه گه‌وره‌كان چاره‌سه‌ر نابن، چونكه وه‌ك هه‌ڕه‌شه باوه‌كانی جاران نین، بۆیه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی پێویسته.
زیهان له په‌رتووكه‌كه‌یدا باس له هه‌ڕه‌شه ناباوه‌كان ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه ده‌بێته هۆی لافاو و ووشكه ساڵی و كارده‌كه‌نه سه‌ر ئاسایشی خۆراكی جیهانی. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه خراپی فه‌رمانڕه‌وایی سیاسی هۆكاری سه‌ره‌كییه له ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی زلهێزانی جیهان.
زیهان له په‌رتووكه‌كه‌یدا باس له‌و نه‌خۆشییه درمانه ده‌كات كه ده‌توانن سیسته‌می ئاسایشی جیهان بگۆڕن، چونكه كاریگه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ری وه‌ك زیادبوونی ڕاده‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندوتیژی دژ به كه‌مینه‌یه‌كی دیاریكراو، یان فراوانبوونی كه‌لێنی لێكدووركه‌تنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ناوبردنی هه‌ندێك دابونه‌ریت، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی سیسته‌می فێركردن و ژێرخانی ئابووری ده‌وڵه‌تان. زیهان ده‌ڵێت ده‌كرێت له نه‌خۆشییه درمه‌كان ڕزگارمان بێت، به‌ڵام ئه‌مه كاتێكی زۆری ده‌وێت.
زیهان باس له پاشه‌كشه‌ی چه‌مكی ئابووری قه‌باره Economies of scale ده‌كات واته نزمبوونه‌وه‌ی تێكڕای تێچوونی گشتی دوورمه‌ودا له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌رهه‌مهێناندا، ئه‌مه‌ش به هۆی زیادبوونی پسپۆڕی و بڕی داهێنانه‌كانی كه‌سه‌كانه‌وه په‌یدا ده‌بێت، به هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌شه‌وه، ده‌وڵه‌تان خاڵێك له خاڵه‌كانی توانادارییان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. بۆیه خاوه‌ندارییه‌تی هه‌ردوو خه‌سڵه‌تی به‌رده‌وامیبوون و ئابووری قه‌باره، ده‌وڵه‌تان ده‌كاته خاوه‌ن ئیمپڕاتۆڕییه‌كان و ده‌بنه هێزێكی جیهانی. بۆیه زیهان پێشبینی ئه‌وه ده‌كات زلهێزه باوه‌كانی جیهان ئه‌و خه‌سڵه‌تانه له‌ده‌ست بده‌ن و پێگه‌ی جیهانیان پاشه‌كشه بكات.
ڕوخساره‌كانی سیسته‌می نوێی جیهانی
زیهان مشتومڕی ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌مریكا له پشتیوانیكردنی ده‌وڵه‌تانی جیهان، كه‌رتی ووزه‌ی جیهانی و ئاسایشی خۆراك كاریگه‌رییان كه‌وتۆته‌سه‌ر، هۆكاره‌كه‌ش پشتبه‌ستی ده‌وڵه‌تانی جیهانه به چه‌شنێكی دیاریكراوی خۆراك و په‌یینه‌كان كه گرێدراوی گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی جموجۆڵی بازرگانی جیهانین. به پاشه‌كشه‌كردنی پارێزگاری ئه‌مریكا له‌و ده‌وڵه‌تانه، كه‌موكورتییه‌ك ده‌كه‌وێته زنجیربه‌ندی خۆراكه جیهانییه‌كانه‌وه، تێكڕای برسییه‌تی له جیهاندا زیاد ده‌كات، ئه‌و كات جیهان به پله‌ی یه‌كه‌م بایه‌خ به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ناده‌ن، به‌ڵكو خه‌میان ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێبازه‌كانی بازرگانی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا له ده‌وڵه‌تان ده‌كات ستراتیژیه‌تی ئه‌منی تازه دابڕێژن.
له ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌و سیناریۆیه‌شدا، ئاسایشی ئابووری و خۆراكی، پشت به ده‌رامه‌تی ناوخۆیی ده‌وڵه‌تان ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكی ناوازه‌ی ڕێژه‌یی به فه‌ره‌نسا و ئه‌رجه‌نتین و ئه‌مریكا ده‌به‌خشێت، چونكه خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی فراوان و به‌پیتن، خاوه‌ن سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ناوخۆی كه‌متێچووشن، توانستی ئه‌وه‌شیان هه‌یه به ئاسانی ده‌ستیان به ده‌رامه‌ته‌كانی ووزه و ده‌ستی كاری گه‌نجان بگات. به‌ڵام چین به هۆی نه‌بوونی زۆرێك له‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی باسكران، تووشی ته‌نگه‌تاوی و ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ك ده‌بێت. هه‌مووی ئه‌وه‌ی باسكرا، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ده‌وڵه‌تان له ماوه‌ی ده‌یه‌ها ساڵی پێشوو به‌ده‌ستیانهێناون، به‌مه‌ش ڕاده‌ی هه‌ژاری زیاتر ده‌بێت و پرۆگرامی په‌ره‌پێدانیش له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا پاشه‌كشه ده‌كات.
زیهان پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو، پاشه‌كشه‌ی جموجۆڵی په‌ره‌پێدانی ناوخۆی ده‌وڵه‌تان به هۆی ته‌نگژه‌كانی جیهانیگرییه‌وه، ڕوخساره‌كانی جیۆسیاسی ده‌وڵه‌تان دووباره ڕێكده‌خرێنه‌وه. نوسه‌ر پێشبینی هه‌ره‌سهێنانێكی ئابووری زلهێزه‌كانی جیهان ده‌كات، ئه‌م هه‌ره‌سهێنانه‌ش پشێوییه‌كی سیاسی و پاشه‌كشه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی به‌دوای خۆیدا دێنێت، له‌مه‌شه‌وه له‌ناو ده‌وڵه‌ته دیموكراسییه‌كاندا پێویستی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت، هه‌ر بۆ نموونه پێكهاتنی ئیمپریالیزمی ئه‌وروپی پێویستی به چه‌نده‌ها سه‌ده هه‌بوو، تا ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و قۆناغه‌ی پێش جه‌نگی دووه‌می جیهانی هه‌یان بوو.
زیهان پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌ناو ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كاندا چه‌ند پێداویستییه‌كی دوورمه‌ودا سه‌رهه‌ڵده‌ن، دابینكردنی ئه‌و پێداویستییانه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بن به‌و چاكسازیانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییانه له ناوخۆدا ده‌یكه‌ن، ئه‌مه‌ش چه‌ند ده‌ساڵێك ده‌خایه‌نێت. شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه ململانێی نێوان ده‌وڵه‌تان به‌رده‌وام بێت، ڕقلێبوونه و كیبڕكێكاری سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه كه ده‌یه‌ها ساڵی دوور و درێژ بوو له‌ناوچووبوون.
له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ئه‌و ڕۆڵه‌ی وه‌رگرت، زیهان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ململانێ جیۆسیاسییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ناكۆكییه‌كانی نێوان چین و یابان زیاد ده‌كه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر سنوره ئاوییه‌كانی ده‌ووروبه‌ریان. جۆرێك له خۆبه‌دورگرتنیش (ته‌حه‌فوز) له نێوان ڕوسیا و ئه‌ڵمانیادا په‌یدا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌و هۆی دیدگای هه‌ردووكیانه‌وه كه تینووی سوودوه‌رگرتنن له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات.
نوسه‌ر ئاماژه به ڕووخساره‌كانی كۆششی هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران ده‌كات بۆ گێرانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی ئیمپڕاتۆڕی جارانیان. ئه‌نقه‌ره له هه‌وڵی زیادكردنی هه‌ژموونه سیاسییه‌كه‌ی دایه، له هه‌وڵی خۆخزاندنه نێو ڕۆشنبیری ده‌وڵه‌تان دایه، به‌ڵام سامپڵه ئیمپریالیزمییه‌كه‌ی توركیا كه‌مكورتی زۆرن، چونكه توركیا پشت به ئه‌زموونی ئیمپریالیزمی مێژوویی خۆی ده‌به‌ستێت، خاوه‌نی ئه‌و توانستانه‌ش نییه كه ڕێگه‌ی پێده‌ده‌ن جارێكی دیكه ئیمپڕاتۆڕیه‌ته‌كیه بنیات بنێته‌وه.
زیهان پێشی وایه ئه‌و هێزه تازانه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن هاوتای ئه‌و زلهێزانه نابن كه ئه‌ستێره‌یان ئاوا بووه، ئه‌و ده‌ڵێت له‌م ده‌ساڵه‌ی ئێستا و ده‌ساڵی دواتردا، كه‌لێنی فراوانی ته‌كنه‌لۆجی نێوان ده‌وڵه‌تان فراوانتر ده‌بێت. ئیمپریالیزمیش چوارچێوه‌یه‌كی هاریكارئامێز و نه‌رمونیان وه‌رده‌گرێت له نێوان ده‌وڵه‌تاندا، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی ڕووده‌دات، هه‌روه‌ك توركیا كه ئێستا وا له سوریا ده‌كات. زیهان جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه چین و هندستان و به‌ڕازیل و ڕوسیا له زلهێزه ئاقڵمه‌نده‌كانی ئاینده نابن.
زیهان پێشبینی ئه‌وه ده‌كات یابان ڕۆڵێكی ئاینده‌یی به‌هێزتر ده‌گێڕێت له نێو ده‌وڵه‌تانی ئاسیادا، به‌و هۆیه‌ی له پیشه‌سازی ته‌كنه‌لۆجیدا پێشكه‌وتووه و خاوه‌ن سه‌رمایه و هێزێكی ده‌ریاییه كه بواری بۆ ده‌ره‌خسێنن له هه‌ندێك ناوچه‌دا ئه‌و بۆشایه پڕبكاته‌وه كه ئه‌مریكا جێیهێشتووه، توانستی ئه‌وه‌شی هه‌یه هاوپه‌یمانی جیهانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تاندا دروست بكات، ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌شی پێده‌كرێت سه‌لامه‌تی ڕێگاكانی بازرگانی بپارێزێت.
زیهان وه‌رچه‌رخانی دیموگرافی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خۆشگوزه‌رانی له ناو كۆمه‌ڵگاكاندا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له كاتێكدا كۆمه‌ڵگاكان خۆشگوزه‌رانترن، تێكڕای مردنی ساوایانیش پاشه‌كشه ده‌كات. باوان له بری چه‌ندێتی ژماره‌ی منداڵان، گرنگیپێدانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ستایلی ژیانه چڕده‌كه‌نه‌وه كه ده‌توانن بۆ منداڵه‌كانیان فه‌راهه‌می بكه‌ن. ڕێژه‌ی ئافره‌تانی خوێنده‌واریش له بازاڕی كاردا هه‌ڵده‌كشێت، ئه‌وان كاتێكی كه‌متر له جاران له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و كاتێكی زیاتریش بۆ كاركردن ته‌رخان ده‌كه‌ن.
زیهان پێشی وایه ئه‌و گۆڕانه دیموگرافییانه‌ی له چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوودا ڕوویانداوه، له مه‌ودایه‌كی مامناوه‌ند و دووردا كاریگه‌ری ئه‌رێنییان ده‌بێت، ئه‌و پێی وایه وڵاتانی شارستانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا و یابان، به هۆی داكشانی تێكڕای له دایكبوونه‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌كانیان داده‌كشێت؛ به‌ڵام كۆششی هه‌ردووكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی دیموگرافی، چ به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كۆچكردن بۆ ئه‌ڵمانیا یان هه‌ڵكشانی پشتبه‌ستن به ئامێری خۆكرد (ئامێری ڕۆبۆتی) له یابان، بابنه هۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی زیادبوونی ڕێژه‌ی به‌ساڵاچوانیان كه بارن به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به هێزی پێویستی گه‌نجان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی كار و گه‌یشتن به تێكڕایه‌كی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌ڵكشاو.
زیهان پێی وایه پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه: ئاستی ئه‌و په‌ره‌پێدانه‌ی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م زۆرێك له ده‌وڵه‌تان پێی گه‌یشتوون، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی هه‌بووه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگاكان، بۆیه ئه‌وان پێداچوونه به سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا ده‌كه‌نه‌وه بۆ خوڵقاندنی پشێوی له جیهاندا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نه‌بوونی پێودانگه ئابوورییه به‌رده‌سته‌كانی جاران، ده‌بێته هۆی تێكشكاندنی پێودانگه سیاسییه جۆراوجۆره‌كان. بۆیه ده‌بێت هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی په‌نابه‌رانی توندڕه‌وو بكه‌ن كه ڕژێمه شكستخواردووه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تانی دیكه به‌رهه‌می دێنن.
سه‌رچاوه: پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی موسته‌قبه‌ل
وه‌رگێران: لوقمان حاجی قادر