هواوی مۆبایلی نوێی Enjoy 20 Pro دەخاتەڕوو

هەمەڕەنگ

28/06/2020‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای هواوی پەردەی لەسەر مۆبایلی زیرەكی Enjoy 20 Pro  نوێ لادا، كە پشتیوانی تەكنیكی G5 دەكات و بە سیستەمی بەگەڕخستنی ئەندرۆید ١٠ كار دەكات.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی مۆبایلەكە، كۆمپانیا چینییەكە رایگەیاندووە، پرۆسێسەرەكەی لەجۆری Mediatek Dimensity 800 و رامەكەی ٦ و ٨ گێگابایتییە، ئەوە سەرباری بیرگە ناوخۆییەكەی، كە ١٢٨ گێگابایتە و دەتوانرێت لەڕێگای microSD یەوە تا ٢٥٦ گێگابایت فراوان بكرێت .

هەروەك شاشەكەی ٦،٥ ئینچە بەكوالێتی فول ئێچ دی، هەرچی كامێرا سێڵفییەكەیەتی ئەوە كوالێتییەكەی ١٦ مێگاپێكسڵە، كامێرا سەرەكەییەكەشی سێ هاوێنەییە، كە هاوینە سەرەكییەكەی ٤٨ مێگاپێكسڵە و هاوێنەی دووەم كوالێتییەكەی  ٨ مێگاپێكسڵە و سێیەمیان كوالێتییەكەی ٢ مێگاپێكسڵە .

مۆبایلەكە پاترییەكی هەیە، كە هێزەكەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێرە و پشتگیری لەتەكنیكی خێرابارگاویكردنەوە بە گوڕی ٢٢،٥ وات دەكات.

مۆبایلەكە بە هەر سێ رەنگی   Magic Night Black، وDark Blue وGalaxy Silve  بەردەستە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی