مەترسییەكانی زیدەرەویكردن لەخواردنی قەیسی

تەندروستی

28/06/2020‌ 838 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتۆنیتا ستارۆدۆپۆڤا، خانمە پسۆڕی بواری خۆراكی لەوەزارەتی تەندروستی لە روسیا بە ئاژانسی هەواڵی مۆسكۆی راگەیاندووە، زیادەڕەویكردن لەخواردنی قەیسی هەر گرفت بۆ كەۆئەندامی هەرس دروست ناكات، بەڵكو ئەگەری هەیە پەرچەكردارێكی هەستەوەریش دروست بكات .

بەپێی قسەی ئەو پسپۆرە روسییە بەهۆی زیادەرەویكردن لە خواردنی قەیسی،  كۆئەندامی هەرسی كەسەكە بەهۆی پڕۆسەی ترشاندنەوە تووشی گرفت دەبێت .

هەروەك وتی: قەیسی ڤیتامین "A" و بیتاكارۆتینی تێدایە، كە یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستەو كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بەنەخۆشییە درمەكان دەدات، ئەوە جگە لەوەی ڤیتامینەكانی C و B و B1 و  E كانزاكانی وەك مەگنیسیۆم و فسفۆر و یۆد و ئاسن و پۆتاسیۆمی پێویستی تێدا بۆ كۆئەندامی دەمار و سیستەمی دڵ و بۆرییەكانی خوێن .

هەروەك ئەو ئاستە بەرزە لەڕیشاڵەكان یارمەتی سروشتیبوونی كۆلیسترۆڵ دەدات و كاریگەری ئەرێنی لەسەر كۆئەندامی هەرس دەبێت .

پزیشكە روسەكە بە ئاژانسی مۆسكۆی وتووە، لەگەڵ هەموو ئەو سوودانە نابێت رۆژانە لە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ گرام زیاتر قەیسی بخورێت.

سەرباری ئەوە، نابێت ناوكی قەیسی بخورێت، كە ماددەی ئەمیگدالینی تێدایە، ئەو مادەیە تەنانەت لە چڕی كەمیش مەترسییە لەسەر پێست و ئەگەری هەیە بگاتە ئاستی ژەهراویبوونی كوشندە  .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا