لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دزێك هێرش دەكاتە سەر پەیامنێرێك

هەمەڕەنگ

30/06/2020‌ 399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دزێك لە شەقامێكی سان پاولۆی بەرازیل، هێرشی كردە سەر پەیامنێرێكی كەناڵی CNN و لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ناچاری كرد كەرەستەكانی خۆی پێبدات.

لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، دزێك بە چەقۆوە هێرش دەكاتە سەر برۆنا ماسیدۆی تەمەن 27 ساڵی پەیامنێری كەناڵی  CNN، پەیمانێرەكەیش لە ترسی چەقۆكەدا مۆبایلەكەی پێدەدات.

دزەكە تەنیا بەوەوە ناوەستێت، كەمێك پەیامنێرەكە لەڤیدیۆكە دوردەخاتەوە و داوای مۆبایلی دووەمی لێدەكات، كە دەزانێت لە گیرفانیدایە و ئەوەیانی دەرنەكردووە.

دزەكە، كە لە ئێستادا پۆلیس بۆی دەگەڕێت، خاوەنی ئەزموون بووە و ئەوەی زانیوە پەیامنێرەكان دوو مۆبایلیان پێیە، یەكێكیان بۆ پەیوەندییە تایبەتییەكانە و ئەوی تریان بۆ پەیوەندییە بە كەناڵ و ئاژانسەكانەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ