بوكێك بەجلی بوكێنیەوە بۆ یارمەتی دانی بریندارێكی ڕووداوی هاتوچۆ دەوەستێت

هەمەڕەنگ

01/07/2020‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بوكێكی ئەمریكی دوای تەواو بوونی ئاهەنگەكەی و لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە جلە بوكێنیەكەیەوە  هەڵدەستێت بەیارمەتی دانی بریندارێكی ڕووداوی هاتوچۆ. 

بە پێی ڕۆژنامەی ''میرۆر''ی بەریتانی ڕاشێل تایلۆری تەمەن ٢٢ ساڵ لەگەڵ هاوسەرەكەیدا لەڕێگای گەڕانەوەیان بوون بۆ ماڵەكەیان لە ویلایەتی مینیسوتای ئەمریكی  پێكدادانی سێ ئۆتۆمبیلیان لەسەر یەكێك لەڕێگا خێراكان بینی، لەسەر بووكیش بوو، كە بە دەم بریندارانی ڕووداوەكەوە بچێت بە جلە بوكێنییەكەیەوە.

دواتر هەندێك وێنەوەی راشێل بڵاوكرایەوە، كە بووك یەكێك لە بریندارەكانی لەباوەش گرتووە، كە خاتوونێك بوو قاچ و ڕانی بریندار بووبوو، بە هۆی ڕووداوەكەوە، كە ڕاشێل بۆ ماوەی ١٥ خولەك لەگەڵیدا مایەوە و هێمنی دەكردەوە هەتا تیمی پزیشكی گەیشتن.

هەروەها (بیتروس)ی بریندار زۆر ستایشی ڕاشێلی كرد، كە چۆن هەوڵی داوە هێمنی بكاتەوە و یارمەتی داوە هەموو ئەركێكی وەك پەرستارێك جێبەجێكردووە.

لە دوایدا (كاڵڤن تایلۆر)ی تەمەن ٢٣ ساڵی هاوسەری لەبڵاوكراوەیەكی لە فەیسبووك سپاس و ستایشی هاوسەرەكەی كرد و باسی لەهەڵوێستی ڕاشێلی هاوسەری كرد بۆ یارمەتی دانی خەڵكی تەنانەت بە بوكێنیش.

ڕاشێل، كە بە 'فریشتە' پێناسەكرا دەرچووی بەشی پەرستاری ژنان و مناڵبوونە لەزانكۆی بیسییلی ئەمریكی، هەروەها ڕاهێنان پێكراوە لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن و هێمن كردنەوە لەم بارودۆخانەدا، كە ئەمەش وای لێكرد بێ دوو دڵی یارمەتی ئەو خاتوونە بدات سەڕەڕای ئەوەی جلی بوكێنیشی لەبەردا بوو.

وەرگێران: چراخان ئەمین


بەپەلە