ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

کوردستان

01/07/2020‌ 644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی و هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامانی كابینەی نۆیەم بە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز دەكات.

جوتیار عادل راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

پرۆسەی دانوستانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ. 

هەنگاوە كردارییەكانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی.

پێشنووسی بڕیاری تایبەت بەراسپاردەی چاكسازی لە داهاتی گشتی، پەرەپێدانی هاوبەشی لە هەردوو كەرتی تایبەتی و گشتی و سیستەمی باج.

پرۆگرامی بایۆمەتری لە هەرێمی كوردستان.

پێشنیازەكانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان سەبارەت بە یاسای دامەزراندنی سندووقی پشتیوانی دارایی نیشتەجێبوون، دەستەبەری كۆمەڵایەتی و پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری.


بەپەلە