كۆمپانیایAsus كۆمپیوتەرێك بۆ هەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەكان ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

02/07/2020‌ 414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای بەناوبانگی بەرهەمهێنی كۆمپیوتەرە كەسییەكان، لەنوێترین داهێنانیدا كۆمپیوتەرێكی بۆ هەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەكان بەناوی TUF Gaming A15  بەرهەمهێناوە.

بۆدیی كۆمپیوتەرەكە لەپلاستیك دروستكراوە و دەتوانێت بەرگەی شكان و بەربوونەوە بگرێت، دوگمەكانی تەختەكلیلی كۆمپیوتەرەكە بەهێزن و لە كاتی تاریكیدا ڕوناكی ژێر دوگمەیان هەیە.

كۆمپیوتەرەكە خاوەنی پرۆسێسەری AMD Ryzen 7 4800H ی نەوەی هەشتەمە، ڕامێكی 16 گێگابایت و هاردێكی جۆری Micron 2200V MTFDHBA1T0TCK, M.2, NVMe, PCIe x4  هەیە بە فراوانی 1 تێرابایت.

هەروەها كۆمپیوتەرەكە خاوەنی پاترییەكە بە توانای 90 وات، كە دەتوانێت بۆ ماوەی 24 سەعات كار بكات، هەروەها كۆمپیوتەرەكە دەریچەی  USB 3.1، Type-C، USB 3.0 Type-A،USB 2.0 و  HDMI 2.0b ی هەیە، كە دەتوانێت بە شاشە و ئامێرەكانی ترەوە ببەسترێتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ