ئەكتەرێكی بەناوبانگی ئێران كۆچی دوایی كرد

هەمەڕەنگ

02/07/2020‌ 4130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: یاسین نادر
سیروس گورجستانی، ئەكتەری بەناوبانگی ئێران، كە زۆربەی بینەرانی هەرێمی كوردستان بیرەوەرییان لەگەڵ ڕۆبینینەكانی لەزنجیرە تەلەڤزیۆنییە ئێرانێكاندا هەیە، لەتەمەنی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەو لەساڵی 1970 چالاكییەكانی خۆی لە ڕۆڵبینینی لە بواری‌ شانۆدا دەستپێكرد و لەساڵی 1977 هاتە ناو دونیا فلیمە سینەمایی و زنجیرە تەلەڤزیۆنێكانەوە.

گورجستانی بەشداری لەنزیكەی 50 فلیمی سینەمایی و 70 زنجیرەی تەلەڤزیۆنی و 23 زنجیرەی سەر تەختەی شانۆیی كردووە، گرنگترین زنجیرەكان، كە بینەرانی كوردستان لەگەڵ ئەودا بیرەوەرییان هەیە بریتین لەزنجیرەی "خۆش نشینەكان، تاوانبار هەڵهات، دراوسێكان و..." بوو، كە پەنجا تا شەست زنجیرەی شەوانە تەلەڤزیۆنییان پێكدەهێنا و لەئێستاشدا زنجیرەی "شادەمار"ی ئەو لە تیڤییەكانی ئێران پەخش دەكرێت، كە باسی ساڵانی 1980ی وڵاتی ئێران دەكات.

سیاوەش گورجستانی كوڕەگەورەی هونەرمەند لەبارەی مەرگی باوكییەوە ڕایگەیاند، باوكی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دوێنێ شەو لە نەخۆشخانەی لواسانای تاران كۆچی دوایی كردووە.