شارپرێس:
زانا شوێنەوارناسەکان لە باشووری رۆژهەڵاتی پۆڵەندا، ئێسک وپرووسکی زیاتر
لە سەد منداڵیان دۆزیوەتەوە کە لەسەدەکانی
شازدە و حەڤدە لەناوچەی بۆدگۆرزی بەخاک
سپێردراون.
بەگوێرەی رۆژنامەی "نیوز دەیلی" ی بەریتانی زاناکان
سەرنجیانداوە کە دراوی کانزایی خراوەتە دەمی ١١٥ منداڵیانەوە، کە ئەوە ئاماژەیە
بۆ دابونەریتی ئەوکاتی ناوچەکە و بیروباوەڕەکانیان دەربارەی ژیانی دوارۆژ .
زاناکان سەرسامی خۆیان لەبارەی ئەو گۆڕستانە پیشانداوە بەوەی بۆچی
گۆرستانەکە تەنیا تایبەت کراوە بە منداڵەکان و ئایا دەبێت گرنگی گۆرستانەکە لەچیدابێت
.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە ئەو پارچە کانزاییانەی دۆزراونەتەوە دەگەڕێنەوە
بۆ جاخی پاشای پۆڵەندا سیسگیسمۆندی سێیەم و جاخی جان کاسیمیری دووەم کە لەنێوان
ساڵەکانی ١٦٤٨ بۆ ١٦٦٨ فەرمانرەوایی کردووە .
زاناکان دەڵێن، نەبوونی دارەمایەت ئاماژەیە بۆئەوەی
منداڵە نێژراوەکان هی خێزانە هەژار و دەستکورتەکان بوون .
وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی