ئەمەریكا خەریكی دروستكردنی نەوەی شەشەمی فرۆكە جەنگییەكانە

جیهان

11/07/2020‌ 979 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمەریكا، پسۆڕانی ئەمەریكی دەستیان بە پەرەپێدانی فرۆكەیەكی جەنگی نوێ كردووە، كە سەر بە نەوەی شەشەمی فرۆكە جەنگییەكانە.

بەگوێرەی راپۆرتەكانی  Actual News كەپشتی بەسەرچاوەكانی ناو هێزە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا بەستووە، لەئێستادا كار لەسەر بنیادنانی پرۆژەی نەوەیەكی نوێی دروستكردنی فرۆكە جەنگییەكان دەكرێت لەژێر ناوی سیمبوڵی Next Generation Air Dominance (NGAD). 

دیزاینەر و پەرەپێدەرانی فرۆكەكە گرنگییەكی زۆر بەنموونە گریمانەییەكانی فرۆكە ئایندەییەكە دەدەن، ئەویش بەمەبەستی ئەوەی هەر لە قۆناغە یەكەمینەكانی پرۆژەكەدا خۆ لەخەرجی زیادە ناپێویست بەدوور بگیرێت.

وەك زانراوە شارەزا و پسپۆڕانی ئەمەریكا بڕیاریانداوە زیاتر گرنگی بەداخڵكردنی زیرەكی دەستكرد لەناو پیشەسازییە سەربازییەكاندا بدەن و چەكی خێراتر لەدەنگ و سیستەمی ڕۆبۆتی درووست بكەن.

پەرەپێدەرانی پرۆژەكە پلانی ئەوەیان هەیە یەكەم گەشتی ئەو فرۆكە نوێیە لە ساڵی ٢٠٣٠ دا دەستپێبكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا  ئاڵی