شارپرێس:
بەگوێرەی ئاژانسی هەماهەنگی بەرگری سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا، واشنتۆن رەزامەندی دەربڕیوە ١٠٥ فرۆكەی جۆری “F-35” بە بەهای ٢٣ ملیار دۆلار بەوڵاتی ژاپۆن بفرۆشێت .
پێشتر حكومەتی ژاپۆن داوای لە ئەمریكا كردبوو، كە گرێبەستی فرۆشتنی ٦٣ فرۆكەی "F-35 A" و ٤٢ فرۆكەی "F-35 B" ، كە دەتوانن بەشێوەی ستوونی بنیشنەوە، لەگەڵ ١١٠ بزوێنەری ئەو فرۆكانەی لەگەڵ واژوو بكات .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پێیوایە گرێبەستەكە لەبەرژەوەندی ئەمەریكایە بەوپێیەی یارمەتی بەهێزبوونی یەكێك لە گەورەترین هاوپەیمانەكانی واشنتۆن دەدات.
وابڕیارە فرۆكە نوێكانی جۆری F-35 ، شوێنی فرۆكە كۆنەكانی جۆری F-4 فانتۆم بگرێتەوە، كە ماوەیەكی زۆرە لەناو هێزە ئاسمانییەكانی ژاپۆندا خزمەت دەكات.
فڕۆكەی F-35 فرۆكەیەكی فرە ئەركە و لەنەوەی پێنجەمی فرۆكە جەنگییەكانە و لەسەر بنەمای فرۆكەی F-22 Raptor پەرەپێدراوە، لەلایەن كۆمانیای لۆكهید مارتنی ئەمەریكییەوە دروست دەكرێت، خاوەن تایبەمتمەندی بەرزە و دەتوانێت خۆی لە رادارەكان بشارێتەوە.
وەرگێران: ئاكۆ ئاڵی