ساتی لێدان‌و نقومكردنی كەشتییەك بەرۆكێتی "هاربۆن" لەلایەن سوپای میسرەوە "+ڤیدیۆ"

جیهان

13/07/2020‌ 5377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەری سەربازی میسری (محەمەد كەنانی) دووپاتیدەكاتەوە كاری دابەزینی دوو لایەنەی وشكانی و ئاوی وەشاندن بەرۆكێتی لەسەر رووی رێك و ئاسمانی بە پێچەوانەوە لەمانۆڕەكانی سوپای میسریدا پەیامی نوێی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. 

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەم ئاراستەكردنانە لە ژێر چەتری چەكی بەرگری ئاسمانی فرۆكەی شەڕكەرو هەلیكۆپتەری هێرشبەردا، بە بەركەوتنێكی راستەقینەی جەنگ دادەنرێت و پەیامی راستەوخۆو یەكلاكەرەوەیە بۆ هەندێك لەوانەی بەخەیاڵ دەیانەوێت  شكۆی بەسەرچوویان بگێڕنەوە.

كەنانی روونیكردووەتەوە، دیمەنی دیار لە مانۆڕەكەدا چركەساتی پێكان و نقومكردنی ئامانجێكی دەریایە بەهۆی رۆكێتی هاربۆنی ئاراستەكراو لەیەكێك لە كەشتییە میسرییەكانەوە بە دووری ١٣٠ كلم .

هەروەها باسی لەوەش كردووە، ئامانجە دەریایە نقومكراوەكە بریتیە لە كەشتی دابەزاندنی زریپۆشی جۆری "بۆلنۆكنی" پۆلەندی دروست كراو بە هاوكاری دەریاوانی سۆڤیەتی و سێ دانەیان لە دەریاوانی میسردیدا خزمەتی كردووە، بەهۆی بەسەرچوونییەوە كراوەتە ئامانج بە كەل و پەلە سەربازییە زیندوەكان.

لە گرتە ڤیدیۆیەكاندا دەردەكەوێت، كە لەلایەن هێزە چەكدارەكانی میسریەوە بڵاوكراوەتەوە، هێزە دەریاییەكان كەشتییەكی دابەزاندنی زرێپۆش لە دەریای ناوەڕستدا بە یەك لێدان نقوم دەكەن.

میسر خاوەنی رۆكێتی هاربۆنە لەسەر كەشتیە رۆكێت هاوێژەكان لە جۆری "بێری"و پاش ئەو رۆكێتی شەبەحی هێرشیەر لەجۆری "ئیمسادور ئێم كی ٣" دەست پێدەكات، كە بە "سلێمان عزەت كلاس" دەناسرێت.

سوپای میسری رایگەیاندووە، مانۆڕی سەربازی ئەو وڵاتە " یەكلاكەرەوەی ٢٠٢٠" بە ئاراستەی ستراتیجی، بەهۆی ئەو دۆخەوەیە، كە ناوچەكەی پێدا تێپەڕ دەبێت لە گۆڕانكاری گەورە و خێرادا.

عەمید تامر رەفاعی، وتەبێژی فەرمی هێزە چەكدارەكان، بۆ یەكەمجار گرتە ڤیدیۆیەكی مانۆڕی "یەكلاكەرەوەی" بڵاوكردۆتەوە كە سوپای میسر لەسەر سنوری رۆژئاوایدا ئەنجامی دەدات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: كۆژیار حلمی