شارپرێس:
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی داراییو ئابووری ئامادە نییە لەژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.
ئەو هەڵوێستەی وەزارەتی داراییو ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی روونكردنەوەیەك بووە، كە لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك بڵاویكردووەتەوە.
وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، ماوەیەكە لەلایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارێكەوە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك.
هەروەها رایگەیاندووە، كە ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نەهاتووە.
هـ ـ ح