مۆتەكەی ئیسرائیل و ئەمریكا.. پێدانی فڕۆكەی سو-٣٠ بە ئێران

مەلەفی تایبەت

14/07/2020‌ 2277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " سفوبودنایا پریسا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی پێدانی چەك بە ئێران لەلایەن روسیاوە، كە تونای رووبەرووبوونەوەی هێرشی ئیسرائیلی هەیە بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی.

بەپێی راپۆرتەكە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپیۆ بە شێوەی فەرمانكردن داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد، قەدەغەكردنی چەك پێدان بە تاران كە نەتەوە یەكگرتوەكان سەپاندویەتی، درێژ بكرێتەوە ئەم قەدەغە كردنە لە ئۆكتۆبەری داهاتوودا كۆتایی دێت.

هۆكاری سەرەكی داواكارییەكەی ئەمریكا بە درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی نادرنی چەك بۆ تاران، شكستپێهێنانی ئەگەری رێككەوتنە لە نێوان روسیا و ئێران، بەوەی مۆسكۆ فرۆكەی قورس بە ئێران بدات. 

قسەكەش لەسەر ژمارەیەكی زۆر فرۆكەی سو-٣٠ ە، و پێدەچێ ئەو دوو ولاتە گەیشتبنە رێككەوتن لە ساڵی ٢٠١٦ەوە. 

كاتی خۆی، لە ساڵی ٢٠١٦دا، پێویست بوو ئەنجوومەنی ئاسایش رەزامەندی لەسەر مامەڵەكە دابا، بەڵام سەرۆكی ئەو كات ئەمریكا باراك ئۆباما رێگری كرد، واش پێدەچێ پۆتین پێشنیاری چاوەڕوانی لە رۆحانی كردبێت، بەم شێوەیە، جێبەجێ كردنی مامەڵەكە بۆ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠ دواخرا؛ كە كاتی كۆتایی هاتنی قەدەغەكردنەكەیە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی شارەزا سەربازیەكان لە زانكۆی براون، رەنگە لەهەر چركەیەكدا بێت ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر كورە ئەتۆمییەكانی ئێران، ئەویش لە رێگەی ١٠٠ فرۆكەی ئێف-١٥و ئێف-١٦ ەوە، و بەبۆمبی جی بی یو-٢٨ دژی بەربەستەكان لە ژێر زەوی. 

بەڵام، ئەگەر تاران فرۆكەی روسی سو-٣٠ و مێگ -٣٥ ی هەبێت، ئەوا دۆخەكە بە شێوەیەكی گەورە بەلای ئیسرائیلەوە گۆڕانكاری بەسەردا دێت. لەبەرئەوە، ئەمریكا ئەوەی پێی بكرێت دەیكات بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی چێدانی چەك، هەروەك پۆمپیۆ ئاماژەی پێ دەكات بۆ هەتا هەتایە.

هەرچی كۆشكی سپیە، دەربارەی ئەم بابەتە پشتیوانیەكی كەمی لێدەكرێت، هەتا لەلایەن هاوپەیمانەكانیەوە. دوورترین گرەویش لەم بارەیەوە بریتیە لە پێشنیاری یەكێتی ئەوروپا بە درێژكردنەوەی بەشێك لە قەدەغەكردن بۆ ماوەی شەش مانگ، ئەویش بە پاساوی پشكنینێكی گشتگیری نوێ لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیەوە بۆ وزەی ئەتۆمی.

بەتەواویش روون نییە، روسیا و چین لەم دۆخەدا چۆن رەفتار دەكات. بەڵام لە هەموو دۆخێكدا، ئەمریكیەكان لە میانی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ناتوانێ جێبەجیكردنی قەدەغەی كۆتایی پێدانی سو-٣٠ و مێگ -٣٥ بۆ تاران بوەستێنێ لەلایەن روسیاوە. ئەگەر بێت و لە ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠ دا نەبێت، ئەوا لە ئیپریڵی ٢٠٢١ دا، گرێبەستێكی بەرگری گەورە لەگەڵ ئێراندا ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا