هۆكاری دواكەوتنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تێر شتیگن

وەرزش

29/07/2020‌ 36 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا، هۆكاری دواكەوتنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تێر شتیگنی ئەڵمانی‌و گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنەیان ئاشكراكرد.

گرێبەستی مارك ئەندرێ‌ تێر شتیگن، لەهاوینی 2022 كۆتایی دێت، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.

تێر شتیگن، رازییە بەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەی‌و ئێستاش یانەی بەرشەلۆنە دەستی بەهەوڵەكانی نوێكردنەوەی كردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو پرسە دواكەوتووە.

بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ سێ‌ ساڵ گرێبەستی تێر شتیگن نوێبكاتەوەو تاساڵی 2025 بەردەوام بێت.

هـ ـ ح