كۆمپانیای تۆكسیدۆ لاپتۆپی Pulse 15 ی نوێ دەردەكات

هەمەڕەنگ

29/07/2020‌ 297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای تۆكسیدۆ رایگەیاند، لاپتۆپی Pulse 15 ی نوێی دەركردووە، بەوە جیادەكرێتەوە پرۆسێسەرەكەی لە جۆری Ryzen ی كۆڕی هەشتە و پاترییەكەشی بەرگەی ٢٠ سەعات كارپێكردن دەگرێت .

كۆمپانیا ئەڵمانییەكە روونیكردووەتەوە، كە لاپتۆپەكە بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە پرۆسێسەرەكانی AMD دەبەستێت، بەشێوەیەك بەكارهێنەر دەتوانێت لەنێوان پرۆسێسەری Ryzen 5 4600H ی كۆڕی شەش، یان پرۆسێسەری Ryzen 7 4800H ی كۆڕی هەشت یەكیان هەڵبژێرێت .

سەبارەت بەتایبەتمەندییە تەكنیەكییەكانی تری لاپتۆپەكە، ئەوە رامێكی ٦٤ گێگابایت و یادگەیەكی ناوخۆیی M.2-SSD ی هەیە، كە قەبارەكەی دەگاتە ٢ تێرابایت.

هەرچی پەیوەستە بە شاشەكەیەوە، ئەوە قەبارەكەی ١٥،٦ ئینچە، كە بە كوالێتی 1920 x 1080 پێكسڵ كار دەكات، تێكڕای نوێكردنەوەی وێنەی دەگاتە ٦٠ هێرتز.

كێشی لاپتۆپەكە لە ١،٥ كیلۆگرام تێپەڕناكات، لەگەڵ بوونی پاترییەك، كە تواسنتەكەی ٩١،٢٤٥ واتە لە سەعاتێكدا، كە لەدۆخی جیاوازەكانی كارپێكردندا لەنێوان ١١ بۆ ٢٠ كاتژمێر خۆرادەگرێت.

لاپتۆپەكە كامێرایەكی ناوخۆیی لەسەرە، لەگەڵ دوو بیستۆك و دەرچەی USB 3.2 و دەرچەی HDMI و دەرچەی USB-C ، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی Power Delivery كە پشتیوانی تۆڕی WiFi 802.11 ac/a/b/g/n/ax.  دەكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی