شارپرێس:
بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار، "هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت" کە لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەپڕۆسەی سیاسیی عێراق لەخۆدەگرێت، بەنیازە ئەمڕۆ چوارشەممە بەئامادەبونی چوار سەرۆکایەتییەکە کۆببێتەوە بۆ تاووتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسیی، ئاسایش، ئابورییو هەرێمییەکان.
بهگوێرهى قسەی سەرچاوەکە، کۆبونەوەکە تیشکدەخاتەسەر قەیرانی داراییو ئاستەنگەکانی بەردەم دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران، خانەنشینانو وەرگرانی چاودێری کۆمەڵایەتیی، بەهۆی پەککەوتنی هەناردەی نەوت لەڕێگەی گەروی هورمزەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
هەروەک دۆخی ئەمنییش تاووتوێدەکرێت، بەتایبەت دوای هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی سعودیەو ئەمریکا لە 29ی تەمموزدا بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەچەند پارێزگایەک کە بوە هۆی کوژرانی 20 کەسو برینداربونی 32ی دیکە، لەگەڵ تاووتوێکردنی هەڕەشەی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی بۆردومانەکەی سعودیە.