حیزبی دیموكرات لەبارەی هێرشی زەمینی ئێران بۆ سەر هەرێم ڕونكردنەوە دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


وتەبێژی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگەیاند، بانگەشەكانی پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەكانی چالاكیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستان ڕاست نین.

خالید عەزیزی بەكەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵی ڕاگەیاند، تاران لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە ڕای گشتیی ئێران بەرانبەر بە سنوورەكانی كوردستان هەستیار بكات و پاساو بۆ ئامادەیی سەربازیی خۆی لەم ناوچانەدا بێنێتەوە.

دەشڵێت، حیزبی دیموكرات لە سیاسەتی بەكارهێنانی خاكی هەرێمی كوردستان وەك بنكەیەك بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لە دژی كۆماری ئیسلامی كەڵك وەرناگرێت و نایەوێت كێشە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست بكات.

هەروەها خالید عەزیزی لەبارەی پەیوەندی حكومەتی هەرێم و ئێران ڕونیكردەوە، ئەم پەیوەندییانە بە سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێمەوە پەیوەستن و حیزبەكانی كوردستانی ئێران هەوڵ دەدەن لە چوارچێوەی بارودۆخی ئێستادا چالاكی بكەن.